محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری کوردستان کرد

02/09/2025


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری کوردستان کرد
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری کوردستان کرد.
لە میانی دێكدا هەردولا باسیان لە کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بەتایبەت ڕێککەوتنەکانی پەیوەست بە شایستە داراییەکان و کاریگەری پابەندبوون بە جێبەجێکردنیان لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم. هەروەها باس لە پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرا.
لەدیدارەكەدا سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت بە پشتبەستن بە بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بە هاووڵاتیانی لە سەرتاسەری عێراق، هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری دەستوری و یاسایی گونجاوی داوە بۆ پرسی شایستە داراییەکان و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان لە هەرێمدا. جەختیشی لەوە کردەوە کە نابێت ڕێگە بدرێت ناكۆكییەكان لەوە زیاتر بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان دروست بکات، جا لە هەرێم بێت یان لە پارێزگاکانی تر.
لای خۆیەوە عەلی باپیر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی سەرۆک وەزیران لە دەستەبەرکردنی مافەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و پابەندبوونی بە پاراستنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە سەرتاسەری وڵات دەربڕی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥

ژمارەی خوێندراو : 380 جار

هەواڵی زیاتر

ئێستا

پڕۆژەی هەژماری من: دوای 31ـی ئاب دابەشکردنی مووچەی نەختینەیی ڕادەگیرێت

زۆرتر

8/12/2026 9:06:00 AM

کێشەی بێئاوی لە سلێمانی و دەوروبەری چارەسەر کراوە و دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە

زۆرتر

8/12/2026 8:40:00 AM

زۆرترین خوێنراو