ئێمە داوای لێبووردن دەکەین، هەندێ جار دوادەکەوێت، بەڵام پێموانییە کێشە بۆ پرسی مووچە دروستبێتەوە

4 رۆژ پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان،رایگەیاند:
دوای ئەوەی ئەو شاندە لە بەغدا هاتن، شتی روون ئەوەیە کە مووچە دەدرێت.
ئێمە داوای لێبووردن دەکەین، هەندێ جار دوادەکەوێت، بەڵام پێموانییە کێشە بۆ پرسی مووچە دروستبێتەوە.
سەرۆکی هەرێم دەربارەی هەڵبژاردن وتی:
هێشتا کات بۆ بانگەشە ماوە، پێشتر گوتوومە و ئێستاش دەیڵێمەوە کە دەبێت بانگەشە بکرێت بەو شێوەیەی کەس کەس نەشکێنێت.
ئێمە هەموومان لە کەشتییەکداین، هەڵبژاردن شتێکی سرووشتییە، هەڵبژاردن دەکرێت بەڵام یەکتر شکاندن و یەکتر سڕینەوە، بەڕای من نابێت ئەوە بکەین و نابێت بگاتە ئەو قۆناخە.
دەبێت بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەک نەبێ کە ئاسایشی کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان تێکبدرێت.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 11 جار

هەواڵی زیاتر