پارێزگارە سزادراوەکەی سلێمانی دەبێت بەڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان

7 رۆژ پێش ئێستا

دوای ئەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی بۆ پێشوازی لە سەرۆککۆماری ئێران بانگهێشت کردبوو، دانای ئەحمەد مەجید پارێزگاری پێشووتری سلێمانی لەو مەراسیمەدا دەردەکەوێت.
دلێر عەبدولخاق لەو بارەیەوە وتی، دانا ئەحمەد مەجید وەکو رێکخەر بەشداری نەکردووە، تەنها نوێنەرایەتیی گۆڕانی کردووە.
سەرچاوەیەکیش لەنێو بزوتنەوەى گۆڕان بۆ روون_میدیای ئاشکراکرد، دانا ئەحمەد مەجید وەک رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دانراوە و تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە، کە لە ماوەیەکی نزیکدا بە فەرمی وەک رێکخەری گشتی دادەنرێت.
دانا ئەحمەد مەجید، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی بوو پێش ساڵى 2014، بەتۆمەتی بەهەدەردانی پارەی وشكەساڵی پارێزگای سلێمانی و بەكارهێنانی پۆستەكەی بۆ كاری تایبەت، سزای بەسەردا سەپێنرا.
بەڵام جێبەجێ نەکرا و بەر لێبوردنی گشتی کەوت، دوای زیاتر لە 10 ساڵ و لە ناوەڕاستی ئەمساڵ گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 42 جار

هەواڵی زیاتر