ئازاد جوندیانی:
پارتی میراتێكی شكۆدارە
دوای ساڵانێكی زۆر، گەڕاومەتەوە ژێر چەترە گەورەكە
#روون_میدیا
ئازاد جوندیانی، ئەندامی پێشوتری مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و كادری ئێستای پارتی:
باوكم یه‌كێك بووه له شۆڕشگێره‌كان کە له‌گه‌ڵ مەلا مسته‌فا بارزانیی نه‌مر و یه‌كێك بووه له و ده‌سته تێكۆشه‌ره‌ی كه له مهاباده‌وه بڕیاری دامه‌زراندنی پارتییان دا.
پارتی بۆ من میراتێکی شکۆدارە و به نه‌فه‌سی شۆڕشی ئه‌یلوول چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی نیشتیمانپه‌روه‌رانه.
من یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی كه ساڵانێكی زۆر دوورودرێژ له‌ناو پارتێكی دیكه كارم كردووه، به‌ڵام دواجار هاتمه‌وه له‌ژێر چه‌تره كۆكه‌ره‌وه‌كه‌ی پارتی درێژه به خه‌باتی كوردایه‌تی بده‌مه‌وه .
پارتی هه‌ر ده‌بێت بەم پێگەیەوە بمێنێت، چونكه په‌یوه‌ندی به ئاینده‌ی كوردستانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی گرنگه پارتی ئەبێ به‌رده‌وام رۆح و تان و پۆی سەربەخۆیی و به‌رده‌وامیی تێكۆشان له پێناوی كوردایه‌تی دا مشت و ماڵ بکات و درێژەی پێ بدات.
گوشارێکی زۆر له‌سه‌ر پارتی سه‌رۆك بارزانی هه‌یه، ئه‌و گوشارانه ده‌ره‌كین و ناوه‌كین، بۆیه ئه‌وه‌ی پێویسته ئێستا پارتی بیكات، ئەوەیە کە ئه‌م گوشارانه وه‌ك هه‌ڕه‌شه ته‌ماشا بكات و بیانگۆڕێت بۆ ده‌رفه‌ت.
ژمارەی خوێندراو : 68 جار