بارهەڵگرێک لە بازگەى زەمەقى 200 کلیۆ مریشکى مردارەوەبوى پێبوە

4 رۆژ پێش ئێستا

بزانە ئەم وێنانە چین
لیژنەکانى قائیمقامیەتى هەڵەبجە ئەم وێنانەى بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت:
بارهەڵگرێک لە بازگەى زەمەقى 200 کلیۆ مریشکى مردارەوەبوى پێبوە و بەنیازبوە بیهێنێتە ناو شارى هەڵەبجە و بەسەر هاوڵاتییاندا ساغیان بکاتەوە.
رێگەیان لەو هاوڵاتییە گرتوە ئەو کارە ئەنجام بدات و دواى ئەوەى روبەڕوى رێکارى یاساییان کردوەتەوە، مریشکەکانیشیان لەناو بردوە.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 11 جار

هەواڵی زیاتر