ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان كەم دەكریتەوە

5 رۆژ پێش ئێستا

ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان كەم دەكریتەوە

بەهۆی دواكەوتنی پرۆسەی پەسەندكردنی ناوی كاندیدەكان كۆمسیۆنی بالای هەڵبژاردنەكان كاتی دەسپێكردنی بانگەشەكانی هەڵبژاردن دوادەخات

حاكم عومەر ئەحمەد سەرۆكی كۆمیسیۆن لەبارەی پەسەندكردنی ناوی كاندیدەكان بۆ میدیاكان ووتی  ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو ناوی كاندیدەكان پەسەند دەكرێن و دوای پەسەندكردنی ناوی كاندیدەكان بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات و بەمەش چاوەرێدەكریت چاوەڕواندەكرێت پەسەندكردنەكە تا نزیك 25 ی ئەم مانگە بخایەنیت و وادەی بانگەشەی هەڵبژاردندوای ئەو پرۆسەیە دیاریدەكریت.
سەرۆكی كۆمیسیۆن ئەوەشی راگەیاندن، هەڵبژاردن بەهیچ شێوەیەك دواناخرێت ئەوەی دوا دەخریت وادەی دەسپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانە " بەم دوا خستنەش ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە 30 رۆژەوە دەوویتە 20-24 رۆژ

ژمارەی خوێندراو : 728 جار

هەواڵی زیاتر