سێ یەکەمەکانی پارێزگای هەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبونەوەیان ئەنجامدا

11/09/2024

سێ یەکەمەکانی پارێزگای هەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبونەوەیان ئەنجامدا و رێگریش لە یەکەمەکانی سنوری سلێمانی کرا بەشداری گردبونەوەکە بکەن.
سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبونەوەیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندنیان دەکرد، بەڵام رێگری لەیەکەمەکانی سنوری سلێمانی کرا بچنە ناو هەولێر و بەژداری گردبونەوەکە بکەن و داواکاریەکانیان بگەیەنن.
یەکەمەکان ئاماژەیان بەوەکردوە کە دامەزراندن مافی خۆیانە بەڵام وەک وانەبێژ و خۆبەخشیش ، حکومەتی هەرێم وەریانناگرێت لەکاتێکدالە عێراق هەمووساڵێک یەکەمەکان دادەمەزرێنێت بەڵام حکومەتی هەرێم دامەزراندنی بۆ یەکەمەکان وەستاندووە.
خوێندکاران دەڵێن مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەت بریاری دامەزراندنی بۆ دەرکردوون بەڵام تائێستا بریارەکەی جێبەجێ نەکردووە.
ژمارەی دەرچوە یەکەمە دانەمەزراوەکان لەهەرێم ١٢٢٨٦ دەرچووە و حکومەتیش بێ باکە لە دامەزراندنی یەکەمەکانی هەرێم .

ژمارەی خوێندراو : 58 جار

هەواڵی زیاتر