ئاگربەست دەكرێت؟

2 رۆژ پێش ئێستا

ئەمرۆ ئاگربەست دەكرێت؟

دیلەكان ئازاد دەكرێن؟
دوای ئەوەی ڤیدیۆی لیری ئەلباگ ی (19 ساڵ) كە یەكیكە لە دیلەكانی زایۆنی لەلای هیزەكانی حەماسەوە بڵاوكرایەو تیایدا قەوارەی زایۆنی بەتوندی ئیدانەكرد كە كەمتەرخەمە لە ئازادكردنی دیلەكان و باسی لە بارودۆخی ترسناكی خۆیان كرد بەهۆی بوردمانی هەرەمەكی هیزەكانی زایۆنییەوە
ڕۆژنامە (يديعوت أحرونوت) ئەوەی ئاشکراكرد دەیڤید بارنیا، سەرۆکی مۆساد دەچێتە دەوحە و بە ئامادەبوونی برێت مەکگۆرک، نوێنەری جۆ بایدن، سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەورەیەکی یەکلاکەرەوەی دانوستانەکان لەبارەی ئەنجامدانی ریكەوتن بۆ ئاگر بەست و گۆڕینەوەی دیلەكان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس ئەنجام دەدەن.
دکتۆر (بلومنفیڵد) لە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەسەر دۆخی زیندانییەکان ڕایگەیاند، “دەبێت دەستەواژەی ڕێککەوتنی مرۆیی لە سەرمان دەربهێنین، کە ڕەنگە چەند مانگێک لەمەوبەر گونجاو بووبێت، بەڵام ئێستا بووەتە پرسێکی مرۆیی، هەر ڕۆژێک کە تێدەپەڕێت، مەترسییەکی ڕوون و ڕاستەوخۆ بۆ سەر ژیانی زیندانییەكان دروست دەکات.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە کە دوو بەرپرسی باڵای ئاشنا بە کاری تیمی دانوستانکار نووسینگەی نەتانیاهۆ مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە دەکەن، دەڵێن: “هێشتا کەلێنی نێوان هەردوو دانوستانکارەکە فراوان و قووڵە ، تەنانەت سەبارەت بە ڕێککەوتنی مرۆیی ، کە پێدەچێت رێكەوتنەكە زۆرسنووردار بێت.
هەر لەبارەی نیازی ناتانیاهۆ بۆ ریكەوتنەكە سەرچاوەیەکی باڵای سوپای زایۆنی رایگەیاندووە، دەبێت بۆ ڕای گشتی و بۆ خێزانی دیلەكان ڕوون بێت کە کاتێک باس لە ڕێککەوتنێک دەکەین لە ئێستادا، كاریكی زۆر بچووکە و ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە نییە، هەروەها ڕێککەوتنێکیش نییە هەنگاوی جدی بۆ نرابیت بوڵكو هەنگاوێکی پلان بۆ داڕێژراو”.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی روون كردوەتەوە كە ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە دەتوانێت هەمووان بخاتە سەر ڕێگایەکی یەکلایەنە، ئەگەریش بكریت، ماوەیەكی زۆر درێژی دەویت، بۆ ئەوەی بتوانێت هەموو دیلەكان ئازاد بكات
بەرپرسانی سەربازی پێیان وایە دواخستنی گفتوگۆی پرسە سەرەکییەکان، نزیکیان ناکاتەوە لە چارەسەرکردنیان، بەڵکو ڕەنگە پێچەوانەکەی ڕاست بێت، بۆیە پێیان وایە باشترە ریكەوتنەكە هەمەلایەنە بێت نەك تەنها بۆ دیل بەدیلكردنی ژمارەیەك لە زیندانیەكان
هەروەها بەرپرسانی سەربازی زایۆنی لایان وایە " راستە ئازادکردنی ژمارەیەکی کەم لە زیندانییەکان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشاری جەماوەری و نێودەوڵەتی لەسەر حکومەتی نەتانیاهۆ، بەڵام ئازادکردنی زیندانە فەلەستینیەكان كە خاوەنی پیگەن لای حەماس و لەگەڵ ئاگربەستی كەم ماوەو  هێنانە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە، پشوویەک دەدات بە حەماس کە بتوانێت شەڕ دەستپێبکاتەوە.
ئەوان جەختیان لەوە کردەوە کە حەماس بەهیچ ڕێککەوتنێک ڕازی نابێت کە کشانەوەی زایۆنی لە کەرتی غەززە و کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئازادکردنی بەکۆمەڵی دیلەکان لەخۆ نەگرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر ریكەوتنەكە یەكلاكەرەوە نەبیت و تەنها ریكەوتنیكی كەم مەودابیت، ده بێته هۆی کشانه وه ی سوپای زایۆنی له هه ندێک ناوچه ، ئەمەش  دەبیتەهۆی كەمکردنه وه ی فشاره کان بۆ سه ڕ حه ماس.
راپۆرتەكە ئاماژەشی بەوەكردوە كە تاکتیکی نەتانیاهۆ لە پێداگری لەسەر نەکردنی باسی بەشی دووەمی ریكەوتنەكە، ئەنجامدانی ریكەوتنیكە تەنها بۆ ئازادكردنی ئەو لیستەی كە هاوپیچی كردووە ئەویش وەك بەشێك لە ریكەوتنی مرۆیی نەك ریكەوتنی یەكلاكەرەوە
بۆیە لە راپۆرتەكەدا ئەوە خراوەتە روو كە ئەوانەی مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە دەکەن، ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبنەوە، چ لەگەڵ ڕای گشتی یان لەگەڵ خێزانەکان ، ئەم ململانێ ترسناکەش، لە ئەنجامی تێروانینی تەسكی سیاسییەوەیە كە خێزانەکان دابەش دەکات و ریكەوتنەكەش لاوازدەكات
هەربۆیە ڕوونە کە ئەو قەیرانەی ساڵی ڕابردوو لە شوینی خۆیدا دەمێنیتەوە.

#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 5 جار

هەواڵی زیاتر