وەزارەتى دەرەوەى ئێران پێشنیارەکەى دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمەریکا بۆ چۆڵکردنى کەرتى غەززە بە هەوڵێک بۆ لەناوبردنى گەلى فەڵەستین ناو دەبات و راشیدەگەیەنێت؛ ئەو پلانە پێچەوانەى یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ئیسماعیل بەقائیى، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، پلانى چۆڵکردنى غەززە و کۆچپێکردنى زۆرەملێى خەڵکى فەڵەستین بۆ وڵاتانى دراوسێ بەشێکە لە هەوڵەکانى ئیسرائیل بۆ لەناوبردنى تەواوەتى گەلى فەڵەستین.راشیگەیاند: ئێران هەر هەوڵێکى لەوشێوەیە رەتدەکاتەوە و بە توندى ئیدانەى دەکات.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا، وتەبێژى وەزارەتى درەوەى ئێران وتى: پلانەکەى دۆناڵد ترەمپ پێچەوانەى بنەماکانى یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەى نەتەوەیەکگرتوەکانە.
ژمارەی خوێندراو : 25 جار