یەكگرتوی ئیسلامیی:
بوینەتە جێگەی متمانەی زیاتری جەماوەر .
هەمیشە پاڵپشتی گەلی فەلەستین و غە*زە بووین .
داوا دەكەین هەرچی زووترە كۆتایی بهێنرێت بە سیاسەتی موچەبڕین .
#روون_میدیا
یەكگرتووی ئیسلامیی لە ساڵیادی ڕاگەیاندنیدا، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردوەتەوە و تیایدا ئاماژەی بە چەند پرس و بابەتێكی ناوخۆیی و هەرێمایەتیی كردووە كە ئەمە بەشێكە لە ناوەڕۆكی ڕاگەیەندراوەكە:
لە هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و كوردستان سەركەوتنی بەرچاومان بەدەستهێناو بووینەتە جێگای متمانەی زیاتری جەماوەر .
وەك هەمیشە پاڵپشتی كێشە ڕەواكانی گەلان بووين، بە تایبەتی كێشەی گەلی فەلەستین و شەڕی غەززە.
لە ساڵی رابردوودا وەك هەمیشە پاڵپشتی پرۆسەی ئاشتی بووە لە باكورو رۆژئاوا.
خەڵكی هەرێم بە گشتی و موچەخۆران بە تایبەتی بە قۆناغێكی بژێوی قورسدا، لە ماوەی (10) ساڵی رابردوودا دەیان موچەی فەرمانبەران بە نایاسایی و بە ناهەق بڕاوە و نەدراوە .
حكومەت و دەسەڵات لە جیاتی پێدانەوەی موچە بڕاوەكان هەر بەردەوامە لە سەر هەمان سیاسیەت ، ساڵانە موچەیەك یان چەند موچەیەك دەبڕێت .
داوا دەكەین هەرچی زووترە كۆتایی بهێنرێت بە سیاسەتی موچەبڕین و مانگانە لە كاتی خۆیدا دابەش بكرێت.
بە پێی پلانێك موچە بڕاوەكان بگەڕێنرێنەوە بۆ فەرمانبەران كە مافێكی ڕەوای خۆیانە، هەروەها باج وخەراجیشیان لەسەر كەمبكرێتەوە .
لە بەر بەرژەوەندی گشتی داواكارین كە دوو لایەنی دەسەڵاتدار هەرچی زووترە پەرلەمانی كوردستان كارابكەن .
ژمارەی خوێندراو : 5 جار