پێشنیازەكەی ترەمپ بۆ ڕاگواستنی خەڵكی غەززە ڕەخنەی
بەرچاوی عەرەبی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە، دیارترینیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان
و کۆمکاری عەرەبیەوە، جگە لە ژمارەیەک وڵات، لەوانە میسر، ئوردن، سعودیە، تورکیا،
چین، فەرەنسا، بەریتانیا و ڕووسیا.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری ڕاوێژکارانی دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە پێشبینیان کردووە کە بیرۆکەی خاوەندارێتی کەرتی غەززە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا وە ڕوونە کە
مەحاڵەو ئەو کارە ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە ، کە پێشنیاری ترەمپ بۆ
کۆنترۆڵکردنی غەززە تەنانەت ئەندامانی باڵای ئیدارەی ئەمریکای تووشی شۆک کردووە
لای خۆیەوە دان شاپیرۆ باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا
لە قەوارەی زایۆنی ڕایگەیاندووە، پێشنیازی ترەمپ جدی نییە و خستنەڕووی ئەو پێشنیازە
ڕەنگە ببێتە هۆی توندڕەوی زیاتر.
شاپیرۆ ئاماژەی بەوەشکردوە، ئیم پێشنیازەی ترەمپ ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ئەوەی كە ئازادکردنی
بارمتەی زیاتر لە کەرتی غەززە بخاتە مەترسییەوە.
ترامپ ڕایگەیاند کە ئەمریکا پلانی هەیە کۆنترۆڵی
غەززە بکات و فەلەستینییەکان لە شوێنێکی دیکە نیشتەجێ بکات.
هەروەها پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا، ڕۆژی
چوارشەممە ڕایگەیاند، پنتاگۆن ئامادەیە هەموو بژاردەکان سەبارەت بە کەرتی غەززە لەبەرچاو
بگرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ترەمپ ئامادەیە لە
دەرەوەی سندوقەکە بیربکاتەوە، و بەدوای ڕێگەی نوێ و ناوازە و دینامیکیدا بگەڕێت بۆ
چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە پێدەچوو چارەسەرنەکراو بن. ئێمە ئامادەین هەموو بژاردەکان
بخوێنینەوە".
ئەم پێشنیازەی ترامپ ڕەخنەی بەرچاوی عەرەبی و نێودەوڵەتیی
لێکەوتەوە، دیارترینیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبیەوە، جگە لە
ژمارەیەک وڵات، لەوانە میسر، ئوردن، سعودیە، تورکیا، چین، فەرەنسا، بەریتانیا و ڕووسیا.
ژمارەی خوێندراو : 94 جار