#روون_میدیا
(د. قاسم القثردي الألمعي) یەکێکە لە کەسایەتییە ئەکادیمییە دیارەکانی بواری توێژینەوە قورئانییەکان لە عەرەبستانی سعودییە .
تەموزی ساڵی ٢٠٢١ دەزگا ئەمنییەکانی سعودیە هەڵمەتێکی دەستگیرکردنیان دەستپێکرد و ژمارەیەک زانا و بانگخواز و کەسایەتیی ئەکادیمییان دەستگیرکرد .
(د. قاسم القثردي الألمعي) یەکێک بووە لەو بانگخواز و کەسایەتییە دەستگیرکراوانەی کە ناکۆک بووە لەگەڵ سیاسەتەکانی بنەماڵەی دەسەڵاتداری سعودییە .
ئەو تۆمەتانەی ڕوبەڕوی کرابونەوە ئەم سێ تۆمەتە بووە:
خوێندنەوە و دۆزینەوەی چەند کتێبێکی ئاینی و فیکریی قەدەغەکراوە، واتە ئەو کتێبانەی پێچەوانەی ئاینی دەسەڵاتە کە مەدخەلییە .
بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی فیکری لە ساڵی ٢٠١٣.
هەوڵدان بۆ زیان گەیاندن بە سیستمی سیاسیی وڵات، کە ئەمەیان تۆمەتێکی ناڕوون و لاستیکییە و لە سەرکوتکردنی ڕەخنەگران و نەیارانی بن سەلمان بەکارهێنراوە .
ئەلقەثردی لە گرتوخانەی شەعر لە پارێزگای عەسیر زیندانیکرابوو، کە گرتوخانەیەکی زۆر قەرەباڵغی بووە و کە زیندانییان بارودۆخی ژیانیان زۆر سەختە تیایدا .
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 28ی نیسانی 2025، دکتۆر قاسم ئەلقەثرادی لەناو ژوورەکەی خۆی لە زیندان، دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە چوار ساڵ لەو سزای هەشت ساڵ زیندانییەی بەسەریدا سەپێنرابوو، گیان لەدەستدانی ڕاگەیەندرا.
ئەگەرچی تا ئێستا دەسەڵاتدارانی سعودییە هیچ ڕاگەیەندراوێکیان لەسەر گیان لەدەستدانی ناوبراو نەبووە، بەڵام چالاکوانانی سعودییە لە فەیسبوک و تۆڕی ئێکس و بەشێک لە میدیای سعودییە دەڵێن، لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە .
ناوبراو مامۆستای قورئان و زانستەکانی قورئان بووە لە زانکۆی مەلیک خالید و لەهەمان کاتیشدا سەرۆکی کۆمەڵەی تەرتیل بۆ لەبەەرکردنی قورئانی پیرۆز بووە .
ژمارەی خوێندراو : 362 جار