یایر نەتەنیاهۆ کوڕی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ا هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بە تاوانی هەڵگیرسانی ئاگرەکە تۆمەتبار دەكات و دەنوسیت چەپەکانی ولاتەكەی لە چەند هەفتەی ڕابردودا هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئاهەنگەکانی ڕۆژی سەربەخۆیی و ڕێوڕەسمەکانی داگیرساندنی مەشخەڵیان داوە. ئەمە وادەكات هیواداربم ئاگرەكە تەنها لەلایەن عەرەبە فەلەستینییەکان ئەنجامدرابێت، بەبێ هاوکاری جولەکە ئیسرائیلییەکان، پەیامەکەشی ناڕەزایی لێکەوتۆتەوە و دەڵێن هەوڵی ناکۆکی ناوخۆیی دەدەت.
ئەوە لەكاتێكدایە كە لە دوێنێ چوارشەممەوە ئاگرێکی گەورەو توند لەچیای قودس کەوتۆتەوە و له كۆنتڕۆڵ ده‌رچوه، ئاگره‌كه زۆر مه‌ترسیدارانە له ڕێگای سه‌ره‌كی نزیك بوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردوه هاوڵاتیان ئۆتۆمبێله‌كانیان جێبهێڵن و به پێ شوێنی روداوه‌كه به‌جێبهێڵن، ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیلیش داوای به‌هاناوه‌چونیان له چەند وڵاتێک كر، مەحمود عەباسیش بەناوی دەسەڵاتداریەتی فه‌ڵه‌ستین ئاماده‌یی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربڕیوە بۆ پشتیوانی ئیسرائیل.
ژمارەی خوێندراو : 122 جار