هەموو شت ئەمەیە..
یەک: هەرێم کۆی نەوتی خۆی دەدات(بڕ
دیاری نەکراوە) جگە لە ٥٠ هەزار بەرمیل بۆ پێداویستی ناوخۆ… ئەگەر لیژنەی
لێکۆڵینەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق، وتی ئەم (٥٠ هەزار) ە کەمە، لە نەوتی کەرکوک(١٥
هەزار بەرمیل) دەدرێتە
هەرێم. (لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی هەرێم بوە)
عێراق بەبەنزین و نەوتی سپی دەعمی
هەرێم ناکات.
کەواتە: دەبێت هەرێم سوتەمەنی
بەنرخی پشتیوانی بداتە خەڵک وەک عێراق..
دوو: بۆ مانگی (٥ و ٦) هەرێم بۆ
هەرمانگێک (١٢٠ ملیار دینار) دەنێرێت، موچەی ئەو دوو مانگە دێت.
بۆ مانگەکانی دواتر دیوانی چاودێری
دارایی بەغداو هەولێر لێکۆڵینەوە لە داهات دەکەن و ٥٠٪ داهات دەگەڕێتەوە.
سێ: پرۆسەی (توطين) بەردەوام دەبێت(
وردەکاری نەدراوە لەمەبەست و شێوازو کات)
چوار: کۆمپانیاکان ١٦ دۆلاریان
دەدرێتێ تاوەکو تێچوی بەرهەمهێنان دیاری دەکرێت.
هیواموایە، ئەم درۆنانە گرفت دروست
نەکەن.
عەلی حەمەساڵح
ژمارەی خوێندراو : 8 جار