نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ل:
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان گهیشته بەغدا بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی فەرمی کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی نێردەی هاوکاری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق (یونامی) بهڕێوهدهچێت.
یونامی لە ساڵی 2003 لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی عێراق دامەزراوە، هەرچەندە ڕاستەوخۆ بەرنامەی مرۆیی یان پەرەپێدان جێبەجێ ناکات، بەڵام ئەو ئەرکە ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە هەماهەنگی کاری زیاتر لە 20 دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە وڵاتەکەدا کاردەکەن. سەرۆکەکەی وەک نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراقیش کاردەکات.
بڕیارە لە 31ی 12ی 2025دا ئەرکی ئەو نوێنەرایەتییە نوێ بکرێتەوە، ئەوەش دوای داواکارییەکی سودانی لە مانگی ئایاری 2024، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو کاتەدا ڕایگەیاندبو، باشتربونی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی پێویستی بە بەردەوامی ئامادەبونی نوێنەرایەتییەکە کەمکردوەتەوە.
بەرپرسیارێتییەکانی یونامی بریتی بون لە ئاسانکاری بۆ گفتوگۆی سیاسی لە نێوان لایهنه عێراقییەکان و لە نێوان عێراق و دەوڵەتانی دراوسێ، پشتیوانیکردن لە پرۆسەکانی هەڵبژاردن، چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ و هەماهەنگیکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لە ناوچە زیانلێکەوتوەکانی شهڕ.
ژمارەی خوێندراو : 9 جار