محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق:
یونامی لەسەر داوای عێراقییەكان هاتوهتە عێراق، هەروەها كۆتاییهێنانەكەی لەسەر داوای ئەوان بوە، نەتەوە یەكگرتوەكان ڕێز لە خواستی ئەو وڵاتانە دەگرێت كە میوانداری نوێنەرایەتییەكانی دەكەن، هیچ نوێنەرایەتییەك ناتوانێت بەبێ ڕەزامەندی و ئامادەیی وڵاتی میواندار كار بكات بۆ هاوكاری".
عێراقییەكان بۆ ماوەی زیاتر لە دو دەیە میوانداری ئەو ئەركەیان كرد، كارەكەش قورس بو، بەڵام بۆیان دەركەوت كە ئەركی یونامی ئامانجەكانی بەدەستهێناوە، ئێستاش كاتی ئەوە هاتوە كە ئەوانیش وەك وڵاتانی جیهان بابەتەكان بخەنە دەستی خۆیان، له ئایندهشدا "نەتەوە یەكگرتوەكان ئامادەیە بەردەوام بێت لە پێشكەشكردنی ئامۆژگاری و پشتیوانی هەركاتێك عێراق پێویستی پێی بو".
كارەكانی نوێنەرایەتییەكە بە سەركەوتویی تەواو بوە، تەنیا سێ دۆسیە ماونەتەوە، ئەوانەی پەیوەندییان بە كەسانی ونبوی كوهیت و هاوڵاتیانی وڵاتی سێیەمەوە هەیە لە دوای شەڕ و لەشكركێشی بۆ سهر كوهیت، هەروەها ئەو فایلە تایبەتە بە موڵك و ماڵی كوهیت و ئەرشیفی نیشتمانی كوهیت، لە چەند مانگی ڕابردودا پێشكەوتنی كەم بەدیهاتوە، كە نوێنەرایەتی دەكرێت بە ڕادەستكردنی زیاتر لە 400 سندوق كە شوێنەوارە كوهیتییەكانی تێدایە.
#ڕوون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 11 جار