ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور هۆشداری دەدات لە هەڕەشەی ئیسرائیل بۆ سەر چالاکییە مرۆییەکانی لە غەززە

22/12/2025

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور هۆشداری دەدات لە هەڕەشەی ئیسرائیل بۆ سەر چالاکییە مرۆییەکانی لە غەززە
پزیشکانی بێ سنوور ڕۆژی دووشەممە هۆشدارییان دا کە ڕێکارە نوێیەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە تۆمارکردنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە لە کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراودا کاردەکەن، چالاکییە مرۆییەکان و چاودێری تەندروستی دەخاتە مەترسییەوە.
ڕێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە یاسا نوێیەکانی ئیسرائیل تا ساڵی ٢٠٢٦ سەدان هەزار کەس لە غەززە لە دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی بێبەش دەکات.

ڕێکخراوەکە ڕوونیشیکردەوە، ئەو مەرجانەى کە دانراون بۆ ریکخراوەکان هەڕەشەی لە کشانەوەی تۆمارکردنی ڕێکخراوەکان دەکەن لە سەرەتای مانگی یەکی داهاتووەوە، ئەمەش ڕێگری لە توانای ڕێکخراوە سەربەخۆکان دەکات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان لە ئێستادا کە سیستەمی تەندروستی لەو کەرتەدا بە تەواى لەناو چووە

ژمارەی خوێندراو : 183 جار

هەواڵی زیاتر

زۆرترین خوێنراو