وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەبارەى هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر شوینى نیشتەجێ بوونى سەرۆکى روسیا ڕایگەیاند هێرشە شکستخواردووەکەی ئۆکرانیا بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکایەتی ڕووسیا وەک "چەقۆیەک لە ڕووخساری ترەمپ" درابێت وایە.
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێرشی ئەم دواییەی ئۆکرانیا بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا وەک شەقێک وایە لە لایەن ئۆکرانیا لە ڕووخساری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک، وتەبێژی دیپلۆماسی ڕووسیا جەختی لەوە کردووەتەوە: "ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕاهاتووە بەم شێوەیە لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی جیهاندا ڕەفتار بکات. ڕاهاتووە لەگەڵ ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بەم شێوەیە ڕەفتار بکات".
زاخارۆڤا جەختی لەوە کردەوە: سروشتی بێ وێنەی ئەم هێرشە لەوەدایە کە لە ناوەڕاستی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕوویدا و وەڵامی ڕووسیا بۆ هێرش بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکایەتی ڕووسیا دیپلۆماسی نابێت.
پێشتر سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئۆکرانیا بە بەکارهێنانی 91 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی ڤلادیمێر پوتین لە ناوچەی نۆڤگۆرۆد.
لە وەڵامی ئەم هەواڵەدا، سەرۆکی ئۆکرانیا وتی: ئەم چیرۆکە گوماناوییە لە هێرشکردنە سەر شوێنی نیشتەجێبوونەکە بە تەواوی هەڵبەستراوە و مەبەست لێی پاساودانی هێرشی زیاترە بۆ سەر ئۆکرانیا، لەنێویاندا کیێڤ، هەروەها ڕەتکردنەوەی ڕوسیا خۆی لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ. درۆ ئاساییەکانی ڕووسیا!"
ژمارەی خوێندراو : 63 جار