چین وەلامى ترامپ دەداتەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

ـ ماو نینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا :
جەمسەری باکور ناوچەیەکە کە سەر بە بەرژەوەندییە گشتییەکانی تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و پێویستە ئەمریكا دوربكەوێتەوە لە بەکارهێنانی وڵاتانی دیکە وەک "بیانویەک بۆ بەرژەوەندییەکانی".
چالاکییەکانی چین لە جەمسەری باکور ئامانجیان بەرزکردنەوەی ئاشتی، سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوامە لە ناوچەکەدا. هەروەها داوای ڕێزگرتن لە ماف و ئازادییەکانی هەمو وڵاتانی کرد بۆ ئەنجامدانی چالاکییە یاساییەکان لە جەمسەری باکور.
ـ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا :
بە شێوەیەک لە شێوەکان گرینلاند دەخاینە سەر ئەمەریکا ئەگەر ئێمە کۆنترۆڵی نەکەین، ئەوا ڕوسیا یان چین دەیکەن
دەبێت گرینلاند ڕێککەوتنێک ئیمزا بکات، چونکە نایەوێت ڕوسیا یان چین کۆنترۆڵی بکەن. هەروەها ئەنجامدانی ڕێککەوتنەکە بەشە ئاسانەکەیە، بەڵام ئێمە بە هەر جۆرێک بێت گرینلاند بەدەستدەهێنین

ژمارەی خوێندراو : 7 جار

هەواڵی زیاتر