ئه‌مریكا و بریتانیا ده‌ستیانكردوه به گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له كارمه‌ند و سه‌ربازه‌كایان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تیش بنكه‌ی ئاسمانی عوده‌یده له قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ململانێی سه‌ربازی واشنتن و تاران زیاتر ده‌رده‌خات
ئاژانسی ئاكسیۆس بلاوی كردوەتەوە، ئه‌مریكا ده‌ستیكردوه به گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له كارمه‌ند و سه‌ربازه‌كانی له بنكه‌ی ئاسمانی عوده‌یده له قه‌ته‌ر و چه‌ند بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ململانێی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناوخۆی وڵاته‌كه زیاتر ده‌كات.
هاوكات، ئاژانسی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه، بریتانیا هه‌میشه ڕێوشوێنی خۆپارێزی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ دڵنیابون له ئاسایش و سه‌لامه‌تی كارمه‌نده‌كانی، له‌وانه‌ش گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له كارمه‌نده‌كانی له بنكه‌ی ئاسمانی عوده‌یده له قه‌ته‌ر كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكایه له‌و وڵاته.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بریتانیا و ئه‌مریكا له كاتێكدایه كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بژارده‌ی ده‌ستپێكردنی هێرش بۆ سه‌ر ئێران له‌به‌رچاو ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كان به "كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ"ی خۆپیشانده‌ران وه‌سفیان كردوه، له به‌رامبه‌ردا ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كردوه به ئامانجگرتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه له ناوچه‌كه جێگیركراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆشكی سپی زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی باڵای به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی ئێران ئه‌نجامدا، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ئه‌كسیۆس، به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، تره‌مپ له دوایین پێشهاته‌كان ئاگاداركرایه‌وه.
ژمارەی خوێندراو : 56 جار