!زۆر نیە؟

لە لایەن ھۆشیار عەبدوڵا02/09/2022

هۆشیار عەبدوڵا
کێشەی گەورەی حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم هەر ئەوەنیە بەزەییان بە داهات و ژیان و گوزەرانی خەڵکدا نایەتەوە بەڵکو بە زەییان بە عەقڵی خۆیان و خەڵکیشدا نایەتەوە!
بۆ نموونە؛ کاکم جادە سەدیەکەی سلێمانی پێ تەواو ناکرێ باسی دامەزراندنی شاری گەشتیاری دەکا، ئەوەی تریان رێگاکانی بۆ دووساید ناکرێ باسی سکەی قیتار دەکا، ئەوەی تریان نەوت و غازی هەرێمەکەی خۆی پێ دابین ناکرێ دەڵێ دەبینە بە دیلی غازی روسیا بۆ هەموو ئەوروپا!
هەڵبەتە دەزانم ئەوە لە بارە هەرە دیارەکەیدا جەنگی دەروونیە دژی خەڵک دەیکەن، و داپۆشینی شکستە بە قسەی زل، بەڵام ئەگەر بەزەیتان بە عەقڵی خۆشتاندا نایەتەوە ئەو خەڵکە گوناحە بەڕاستی!
یەکێک لە دیارترین تایبەتمەندیەکانی بازرگانیکردن بەسەر هەست و سۆزی نەتەوەیی گەلی کوردستانەوە لە شەست حەفتا ساڵی رابردودا (فشەی سیاسی)ی بوە!
ئەمانەی سەرەوە تەنها سێ نمونەن، رۆژانە دەتوانی لێرە و لەوێ ئەو پۆز و فشە سیاسی و ئیداری و قەومییە پوچانە بەدەیان و سەدان بژمێری!
دەتوانی رۆژانە (پۆپۆلیزمی سیاسی)ی لە وێنە هەرە ڕوونەکەیدا و (موزایەدەی سیاسی)ی لە نوسخە هەرە تۆخەکەیدا لە لێدوان و بەڵێنەکانی بەرپرسانی کابینەی نۆ ی بەناو حکومەتی هەرێمدا ببینی!

وتاری زیاتر