کۆبونەوەتەوە بۆ رێکنەکەوتن!
«سەبارەت بە کۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان حکومەتی بەغدا و هەولێر.»
ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
گوێ بە مانشێت و سەردێری میدیاکان مەدەن، بایەختان بۆ لێدوانی بەرپرسانی هیچ لایەکیان نەبێت، هەفتەیەکی تر نابات کێشەکان دەست پێدەکەنەوە و بەرپرسانی هەرێم هەر ئەوانەی ئەمڕۆ دەڵێن کۆبونەوەکە زۆر ئیجابی بوو و لەسەر زۆربەی دۆسێکان رێکەوتنمان کردوە ، دێن و دەڵێن؛ بەغدا کێشەمان بۆ دروست دەکات و کێشەکان چارەسەر نەکراون!
بۆچی؟!
لەبەر ئەوەی گروپی دەسەڵاتداری هەرێم لە ٢٠١٤ ەوە، ١٠ ساڵ زیاترە تا ئێستا ئامانجی چارەسەری ریشەیی نییە و لە
ئێستاشدا تەنها سێ ئامانجی سەرەکیان هەیە:
داهاتی نەوتی قاچاغیان لەدەستدا بمێنێ!
داهاتی ناوخۆ بە دوو سێ مانگ جارێک کەمێک بنێرنەوە بۆ بەغدا!
، هەتا دەتوانن بە هۆی دروستکردنی کێشە بۆ لیستی مووچە، دابەشکردنی دوا بخەن تا بڵێن ئەوەتا نەوت بە بۆڕی وەستاوە کێشەی مووچە ماوە و چارەسەر نەبوە.
بە کورتی: هەتا ئەم گروپەی ئێستا لە دەسەڵاتدا بن لە هەرێمدا چارەسەری ریشەیی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوام دەبێت.
بیرتان بێت ١٠ ساڵە گروپی دەسەڵاتداری هەرێم بە درۆ دەڵێن چارەسەری دەکەین و نەیانکردوە و بەردەوام پاساویان بۆ چارەسەر نەبوون دۆزیوەتەوە!
سەروەختی عەبادی دەیانگوت؛ عێراق موفلیسە و خۆمان نەوت بفرۆشین زیاترمان دێتە دەست، کەچی پاشەوکەوتی موچەیان سەپاند!
سەروەختی عەبدولمەهدی دەیانگوت؛ نەوت نادەین با پشکی نەوتەکە ببڕن و باقیەکەمان بۆ بنێرن وا باشترە ، لێبڕینیان لە مووچە سەپاند!
سەردەمی کازمی و سودانیش هەر سەردەمە و پاساوێکیان هەیە رۆژێک دادگای فیدڕالی دادگای سەورەیە، رۆژێک هەژمار و رۆژێک لیستی خراپ و رۆژێک بایۆمەتری و رۆژێک ناوی تازە زیاد دەکەن و هەر کێشە زۆرە دروستی بکەن .
پاش زیاتر لە ١٠ ساڵ یاریی و دەستی دەستیی ، تاکەی لەوە تێنەگەین کە ئەوان رێکنەکەوتن لایان ستراتیژە نەک رێکەوتن؟!
چارەسەر چییە؟!
ئەم گروپەی ئێستای لە دەسەڵاتن نەچنەوە دەسەڵات یان بە تەواوی لاواز بکرێن.
#روون_میدیا