تاکە پێوەرت لە ڕابردوودا لە دانانی بەڕێوەبەر و بەرپرسانی دەڤەرەکە، تەنھاڤو تەنھا پێوەری حزبیبون و شەخسیبوون و تەکەتول بون بوبێی، ئەگەر تەنانەت ھەندێکیان فاشیلترین و نەزانترین و گەندەڵترین کەسیش بوبن، راوێژکار و دەست و پێوەند و ئەوانەی چواردەوریشتان بەھەمان شێوە .
ئێستا داوای ئەوەیەیان لێبکەیت، لە ماوەیەکی دیارکراودا ببنە بەرێوەبەر و بەرپرسی پێرفێکت و عەیارە ٢٤ و ئەوەی چەند ساڵە تێکتانداوە چاکی بکەنەوە !
بەرێوەبردن و کارگێری زانست و ھونەر و شارەزایی و بێ لایەنیە، ناکرێت لە ئین پوتێکی خراپ چاوەرێی ئاوت پوتێکی باش بکەی؟
لەوە دەچێ خوا خەلکی ئەم دەڤەرە بەئێوە سزا بدات لە تۆڵەی ئەوەی کەچەندین ساڵ دوای باوکتان کەوتبون