سه‌رنجه‌ یاساییه‌كان له‌سه‌ر ڕاپۆرتى هه‌موارى یاساى توندو تیژى دژ به‌ خێزان

لە لایەن دانا دارا21/09/2022


هه‌موارى ئه‌م یاسایه‌ پاش ئه‌وه‌ى له‌ساڵى (2011)ه‌وه‌ هه‌رێم بووه‌ خاوه‌نى یاساى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى توندو تیژى خێزانى و له‌ دادگاكاندا جێبه‌جێ ده‌كرێت هاتووه‌، پێویسته‌ سه‌رنجه‌كان له‌م ڕووانه‌وه‌ ئاراسته‌ بكه‌م:
1. ئه‌م یاسایه‌ ڕه‌هه‌ندى شه‌رعى و یاسایى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه‌، ده‌ست بۆ بردنى به‌ ووریایى ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌م پێشنیازه‌ له‌ (50%)ى زیاترى یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ى هه‌موار كردۆته‌وه‌ كه‌واته‌ نابێت هه‌موار بێت به‌ڵكه‌ ده‌بێت یاسایه‌كى سه‌ربه‌خۆ بێت.
2. هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌بێت له‌پێناو ئه‌وه‌ دابێت كه‌ شیرازه‌ى خێزان نه‌پچڕێت، چونكه‌ خێزان و شیرازه‌كانى هۆى سه‌ره‌كى مانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگان، ده‌ستكارى و تێك چوونى ئه‌م شیرازه‌یه‌ یه‌كه‌كانى كۆمه‌ڵگا هه‌ڵده‌وه‌شێنێت.
3. كۆى هه‌موواره‌كه‌ نه‌فه‌سى تێكدانى جێنده‌رى تێدایه‌ كه‌ ڕه‌گه‌زێك به‌سه‌ر ئه‌وانى تردا زالأ ده‌كات.
4.گه‌وره‌ترین ئیشكالى یاساكه‌ له‌ جێ به‌جێ كردن دایه‌ نه‌ك له‌ ده‌قدا، بۆ نموونه‌:
كوا كادرى پێویستى ڕاهێنراو؟
كوا شوێنى گونجاوى په‌نادان؟
كوا ماوه‌ى پاراستنى دروست و یاسایى؟
كه‌واته‌ سه‌رنجه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ ڕێك ده‌خه‌م:
1. ناونیشانى یاساكه‌ى پێشوو گونجاوتره‌ چونكه‌ به‌ده‌ر له‌ خێزان باس كردنى ته‌نها كه‌سایه‌تى ئافره‌ت گونجاوه‌، چونكه‌ ئافره‌ت دواجار له‌ هه‌ر كوێ بێت له‌ چوارچێوه‌ى خێزانه‌، وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ئه‌ركه‌ش وه‌ك توند وتیژى وه‌زیفى یان میدیایى ئه‌وه‌ هه‌ر هه‌مان كه‌سایه‌تیه‌ به‌ڵام بكه‌ره‌كه‌ جودایه‌.
واتا ناكرێت سزاكه‌ توند بێت ئه‌گه‌ر قوربانیه‌كه‌ ئافره‌ت بوو، یاخود سوك بێت ئه‌گه‌ر قوربانیه‌كه‌ پیاو بوو.
2. بۆ ناونیشانه‌كه‌ دواى ژماره‌ى ته‌شریعه‌كه‌ بنوسرێت(هه‌موار كراو).
3. مادده‌ى (2) خاڵى دووه‌م:
پێناسه‌ى خێزان بكرێت به‌(دوو یان كۆمه‌ڵێك...) چونكه‌ خێزانى وه‌ها هه‌یه‌ ته‌نها دوو كه‌سن.
4.ووشه‌ى (تا پله‌ى چواره‌م)بكرێت به‌ (تا به‌ پله‌ى چواره‌مه‌وه‌) چونكه‌ بابه‌تكه‌ ڕوون نیه‌ كێى تر دێت.
5. ده‌سته‌واژه‌ى به‌پێى یاسا دێته‌ ناو خێزانه‌وه‌ بكرێت به‌ ( ئه‌وانه‌ى به‌پێى یاساى شارستانى مادده‌39 و مادده‌ى 39ى یاساى چاودێرى نه‌وجه‌وانان) دێنه‌ ناو خێزانه‌وه‌.
6. بڕگه‌ى چواره‌م ( توندو تیژى دژى ئافره‌ت) لابدرێت چونكه‌ جیاكاریه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕه‌گه‌زى له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا.
7.بڕگه‌كانى حه‌وته‌م + هه‌شته‌م + نۆیه‌م (ده‌سته‌واژه‌ى دژ به‌ئافره‌ت لا بدرێت) به‌ڵام ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ بوترێت ( ما اكرمهن اِلا كریم و ما اهانهن اِلا لئیم).
8.بڕگه‌ى(دوانزده‌هه‌م) دژ به‌ ئافره‌تان لا بدرێت.
9. مادده‌ى دووه‌م:
ئامانجه‌كانى یاساكه‌ بخرێته‌ نێو هۆیه‌كانى ده‌رچواندن باشتره‌.
10. مادده‌ى(4) باس له‌ اعمالى عنف ده‌كات به‌ڵام زۆرێك له‌مانه‌ له‌نێو یاساكاندا هاتوون وه‌ك:
1. خۆ كوشتن له‌ مادده‌ى 408ى یاساى سزادانى عێراقى.
2. هاوسه‌رگیرى به‌زۆر له‌مادده‌ى 9ى یاساى بارى كه‌سێتى.
3.مندالأ به‌ شوودان مادده‌ى 10 /5 یاساى بارى كه‌سێتى.
4. خه‌ته‌نه‌ كردنى مێینه‌ مادده‌ى 412ى یاساى سزادان.
5. منداڵ له‌بارچوون له‌یاساى سزادان مادده‌كانى 416 و417 و418 .
6. لێدان له‌ یاساى سزادان مادده‌كانى 413 و414 و415 .
7. جنێودان و بوختان كردن له‌ یاساى سزادان مادده‌كانى 433 و434.
11.ئه‌و كردارانه‌ى به‌شێوه‌ى (حصر)هاتوون له‌ مادده‌كه‌دا ڕیزبه‌ندیه‌كه‌ى ناته‌واوه‌ پێویسته‌ چاك بكرێته‌وه‌.
12. هاوسه‌رگیرى به‌زۆر + به‌زۆر جیابوونه‌وه‌، هه‌ر دانامه‌زرێت چۆن ده‌نوسرێت لێره‌دا؟!
13.بڕگه‌كانى (10 + 11+ 12) جیاوازیان چیه‌؟
14. خاڵى 13 ئایا چۆن ده‌بێت؟
15.خاڵى 14 چى بۆ ئافره‌ت زیاد ده‌كات له‌ كاتێك دا ئه‌م مافانه‌ ده‌ستورى و یاسایین.
16.گێچه‌لأ پێ كردن و تاوانه‌ ڕه‌وشتیه‌كان له‌ یاساى سزادان هاتووه‌.
17. خاڵى 17 له‌یاساى خراپ به‌كارهێنانى هۆیه‌كانى په‌یوه‌ندى كردن هاتووه‌.
18. مادده‌ى چواره‌م : بڕگه‌ى دووه‌م باسى هه‌والأ ده‌ره‌:
بۆ زانیاریتان جاران به‌ نوشته‌ وجادوو شیرازه‌ى خێزان تێك ده‌چوو، ئێستا به‌هۆى ئه‌م یاسایه‌وه‌ ته‌نها به‌ ئیخبارییه‌ك شیرازه‌ى خێزانێك تێك ده‌چێت!!
19. بڕگه‌ى پێنجه‌م تۆمار له‌ دادگاكانى جینایات هه‌یه‌ بۆ تۆمارى هه‌واڵده‌ره‌ نهێنیه‌كان.
به‌ڵام تۆماره‌كه‌ ته‌نها له‌ جینایات هه‌یه‌ نه‌ك دادگاكانى كه‌تن ئه‌ویش به‌ پێى مادده‌ى 47ى اصوال محاكمات جزائی..
20. مادده‌ى حه‌وته‌م:
دووه‌م فه‌رمانى دوور خستنه‌وه‌، سه‌رنج زۆر هه‌ڵده‌گرێت پێویستى به‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌.
21. مادده‌ى 8
له‌ئێستادا ئه‌وانه‌ى نوسراوه‌ ( ناوه‌ندى ڕاوێژى خێزان) پێیان ده‌ووترێت (لیژنه‌ى ئاشته‌وایى خێزانى) كه‌ ئه‌وه‌ى دووه‌میان ڕاسته‌.
22. مادده‌ى 11
تایبه‌ته‌ به‌ حوكمه‌كانى سزایى یه‌كان، ئه‌و ده‌قه‌ زیاد بكرێت كه‌ (هه‌ر كه‌سێك توندو تیژى خێزانى ئه‌نجام بدات به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌ت له‌ چوارچێوه‌ى خێزان دا) پێویسته‌ تۆمه‌تبار ئه‌ندامى خێزان بێت به‌پێى پله‌كانى یه‌ك ودوو وسێ چوار ...
23. سزاكان به‌ندكردن له‌ 6 شه‌ش مانگ بۆ 3 سێ سالأ ماوه‌كانى بۆ تقدیرى محكمه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ڵام بۆ هاوسه‌ران زۆره‌ بكرێته‌ ساڵێك زیاتر نه‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ زۆرێك له‌تاوانه‌كان یه‌ك جۆر سزا دانراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش كاره‌ساته‌.
24. سزاكان به‌ندكردن ( و ) پێبژاردن دانراوه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م دوو سزایه‌ بۆ ئاسایشى خێزان و ئابووریه‌كه‌ى مه‌ترسیه‌!!
25.مادده‌كانى تر پڕۆتۆكۆلین و گونجاون.

وتاری زیاتر