ڕا یەکی یاسایی سەبارەت بەم بەو پەرلەمانتارانەی ناچنە پەرلەمان

لە لایەن دانا دارا01/12/2024


دانا دارا حسین 
٣٠ی١١ی٢٠٢٤ 
لەبارەی چەند پرسێکی پەڕلەمانی ھەنوکەییەوە , ڕای یاسایی بەچەند دێڕێک لەبارەیانەوە دەخەدارامە ڕوو :
سەبارەت بە ئیشکالی (ماوە) بۆ کاتی سوبَند خواردنی ئەندامی پەڕلەمان , لە ماددەی چل و حەوتەم لە یاسای ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ی ھەموارکراو ھاتوە کە (پەڕلەمان یەکەمین دانیشتنی بەسەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام دەبەستێ وە ئەندامەکان ئەم سوێندەی خوارەوە دەخۆن ....) ,
ھەروەھا ئەم سوێند خواردنەی یەکەمین دانیشتن و ماوەی یاسایی و کاتی دیاریکراوی مەرسومی ھەرێمی وەک لە ماددە سێ ی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمان ساڵی ٢٠٢٠ ھاتوە .
لەحاڵەتی سوێند نەخواردن و چۆڵ بونی کورسیەکەدا و ئەوا پەڕلەمان پەنا دەبات بۆ کارکردن بە بڕگەی سێیەم لە ماددەی شەست و یەکەم لە یاسای ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ ی ھەموارکراو کە تیایدا ھاتوە : ( لەحاڵەتی سوێند نەخواردنی پاڵێوراوی ھەڵبژێردراو بۆ پەڕلەمان لە ماوەی ٩٠ ڕۆژ لە مێژوی ناوبراو , مافی ئەندامێتی نامێنێ و پاڵێوراوێکی دیکە بەپێی یاسا شوێنی دەگرێتەوە ) .
کەواتە لەحاڵەتی سوێند نەخواردنی پاڵێوراوی سەرکەوتوو کار بەم دەقە یاسایە دەکرێت نەک بڕگەی دووەم لە ماددەی١٣ ی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمان کە ماوەی سوێند نەخواردنی ئەندامی بە (٣٠) ڕۆژ داناوە . 
ئەم پرسەش ھەر پسپۆڕانی یاسایی و کاروباری پەڕلەمان نایزانن بەڵکو ھەموو قوتابیەکی یاساش ئەو ڕاستیە دەزانێت کە کار بە یاسا دەکرێت لە پێشینەدا نەک پەیڕەو , چونکە ھەمیشە لەپێشینەیی و ئەولەویەت بۆ دەقی یاسایە با ھەردوکیشیان تەشریع بن .
سەبارەت بەوەی ئایا پەڕلەمان چۆن کۆمسیۆن ئاگادار بکات بەنەھاتنی ئەندام و داوای سەرلەنوێ دابەش کردنەوەی کورسیە چۆڵەکان بکات , نمونەی ئەم حاڵەتەش وەک بڕیاری سیاسی کۆمەڵی دادگەری کە کاندیدە دەرچوەکانی نانێرێتە پەڕلەمان و بەشداری خولی شەشەمی پەڕلەمان ناکەن ؟ بەم شێوەیەیە :
ئەندام لە ڕۆژی سوێند خواردن لە پەڕلەمان پێگەی یاسایی بۆ دروست دەبێت وەک لە بڕگەی یەکەم لە ماددەی ١٣ ی پەیڕەوی ناوخۆ ھاتوە , واتا لە ڕێکەوتی سوێندخوارنی یاساییەوە کاندیدی ھەڵبژێرراو دەبێتە ئەندام و بە دەست بەکاربوو ھەژماردەکرێت ....) , لەم حاڵەتەدا وەک  نەھاتنی کاندیدە سەرکەوتوەکانی قەوارەی کۆمەڵی دادگەری ( کە یەکەمین جارە حاڵەتی وەھا لە پەڕلەمانی کوردستان ڕوبدات ) , پەڕلەمان داوا لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێڕاق دەکات کە ماوەی یاسایی چاوەڕوانی بەپێی یاسا (٩٠) ڕۆژ تەواو بوە پێویستە بە ڕیزبەندی لیستی ناوبراو کەسانی دوای ئەو پێشکەش بکەن .
ئەمەو مەگەر قەوارەکە خۆی بە نوسراوی فەڕمی و واژۆکراو داوا لە دامەزراوەی پەڕلەمان بکات کە کاندیدە سەرکەوتوەکانی بەشدار نابن و کۆتایی بە پەیڕەوکردنی ماوەی چاوەڕوانکراو بھێنرێت و جێگەکانیان پڕبکرێنەوە وەک ئەوەی لە ڕێنماییەکان ھاتوە .
لەم کاتەدا پەڕلەمان و کۆمسیۆن پەنا بۆ پڕکردنەوە دەبەن بە پێی پڕەنسیپی گەورەترین ماوە و کورسیەکە دەبەخشێتە قەوارەی تر .
یاخود تەواوی کاندیدە سەرکەوتوو و سەرنەکەوتوەکان بەنوسراوێک ئیرادەی خۆیان بە بەشداری نەکردنی خولی شەشەم و پابەندی بە بڕیاری قەوارەکەیانەوە دەرببڕن و کۆتایی بە ماوەی چاوەڕوانیەکە بھێنن .
سەبارەت بە ئەگەری بایکۆت کردن پاش سوێند خواردن , ئەوا ڕای یاسایی بەم شێوەیەیە :
بایکۆت کردن ھەڵوێستێکی سیاسی و یاساییە و بۆ یەک دانیشتنە , وەک لە بڕگەی حەوتەم لە ماددەی ٢٢ی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمان ھاتوە کە ( کاتێک فراکسیۆن یان ئەندام لەبەر ھەر ھەڵوێستێک بایکۆتی دانیشتنی پەڕلەمان دەکەن لەناو ھۆڵی پەڕلەمان بە ئامادە نەبوو ھەژمار ناکرێت ) , ئەم مافەش بۆ ھەر دانیشتنێکە بە جیا نەک درێژخایەن , چونکە دواتر لە حاڵەتی درێژخایەندندا دەبێت بە ئامادە نەبوو , کە ئامادە نەبونیش بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ لە بڕگەی یەکەم لە ماددەی ٢٢ بەم شێوەیەیە : 
(ئەگەر ئامادە نەبون لە (٣) دانیشتنی یەک لەدوای یەکدا یان (٥)دانیشتنی  پچڕپچڕ بێت لەماوەی یەک وەرزی یاساداناندا ,...., وە ئەگەر دوای ئەو ماوەیەش دووبارە بوەوە , سەرۆک دەتوانێت بابەتەکە بخاتە بەردەمی پەڕلەمان و پەڕلەمانیش دەتوانێت بە زۆرینەی دەنگی ڕەھای ئەندامەکانی بەلەدەست دانی ئەندامێتی لە قەڵمی بدات ) .
کەواتە سوێند خواردن و بایکۆت کردن سەردەکێشێت بۆ لێسەندنەوەی مافی ئەندامێتی و ئیقالەکردنی ئەندامەکە .

وتاری زیاتر