3. پێشتر ئاماژه‌مان به كاتى داڕشتنى وه‌ها ده‌قێك كردوه كه پێویسته (ماوه + ئه‌ندازه‌كه‌ى) بنوسرێت , ئه‌گه‌رچى ئه‌م به‌رنامه‌یه وه‌ك نوسراوه له به‌رگه‌كه‌یدا بۆ 4 ساڵه , به‌ڵام دیاریكردنى به‌روار بۆنمونه چاكسازى له ده‌زگا ئه‌منیه‌كاندا به به‌روار بنوسرێت گرنگه ...
4. ئه‌گه‌ر ژماره‌ى وه‌زاره‌ته‌كانیش به‌پێى ته‌وه‌ره‌كانى ئه‌م به‌رنامه‌یه بێ له ڕوانگه‌ى ته‌ڕشیقه‌وه زۆر گونجاوه .
5. له ته‌وه‌ره‌ى یه‌كه‌م باس له ته‌كنه‌لۆجیاى تازه‌ى هاوچه‌رخ بۆ كه‌رتى سه‌ربازى له عێڕاق نه‌كراوه , كه عێڕاق پێویستى به‌مه‌یه نه‌ك سه‌ربازى زۆر .
6. له كۆى ته‌وه‌ره‌كان ئه‌و پرسه وه‌ستانى له‌سه‌ر نه‌كراوه ئه‌ویش عێڕاق له‌كاتى دروستبونى قه‌یراندا چۆن ده‌رباز ده‌بێت, وه‌ك ئه‌و جه‌نگه‌ى ئه‌مساڵ ڕوبه‌ڕوى ناوچه‌كه بویه‌وه ؟
7. نه‌خشه ڕێگاى هه‌مه‌چه‌شنه‌یى كردنى سه‌رچاوه‌كانى ووزه نه‌هاتوه , وه‌ك (تاقه‌ى به‌دیل ) !
8. له ته‌وه‌رى چاكسازى ئابوری‌دا دانراوه كه ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه استحداس بكرێن :
- ئه‌نجومه‌نى باڵاى دارایی و دراوى عێڕاقى
- ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان .
- سندوقى نه‌وه‌كان
- كه‌رتى بیمه
- بۆردى ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان .
ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه تێچوى زۆره , ده‌بنه به‌دیلى وه‌زاره‌ته‌كان , ئیش دۆزینه‌وه‌ى بێ به‌رهه‌م ده‌بن , ناواقیعى به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌یان كه سندوقێكه بۆ نه‌وه‌كانى ئاینده دروست ده‌كرێت !!
9. له خاڵه‌كانى 2و3و4 له ته‌وه‌ره‌ى حه‌وته‌م ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى باسكراوه , به‌ڵام كوا ستراتیژیه‌تى ئه‌م به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه !؟
10. خاڵى 5 له ته‌وه‌ره‌ى كۆتایدا , سه‌ركه‌وتنى هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ى له به‌رنامه حكومیه‌كه‌دا هاتوون به‌ستراوه‌ته‌وه به ته‌رخانه داراییه‌كانه‌وه , كه‌واته زۆریان هیچ !!
11. ئه‌م به‌رنامه‌یه وه‌ك ناوهێنانى خاوه‌نه‌كه‌ى له به‌رگا پێویسته واژۆى كۆتایی له‌سه‌ر بكرێت .