پەرلەمان بەپێی دیموكراسیە بێ دەسەڵاتەكەی لای ئێمە، دەسەڵاتی هەرە باڵایە، چاودێرە بەسەر حكومەت، بەڵام لەم 30 ساڵەی لەهەرێمی كوردستان دەسەڵاتی سەرۆكی حیزبێكی نەبوە، تازەش نایبێ .
ئێستا ڕێكخراوێكی ئافرەتان دەی جوڵێنێ، بەڵام بۆ جێندەرو هەڵوەشاندنەوەی خێزان و مەنهەجی پەروەردەی ئیسلامی و ئەم بابەتانە زۆر ئازاو چاونەترسە.
- ئەم پەرلەمانە بۆ ماوەی ئەم سی ساڵە بۆتە دەروازە بۆ خانەنشینی هەزاران كەس و بەهەدەر دانی مولك و سامانی ئەم میللەتە، ئێستا كەتۆتە گیانی هەڵوەشاندنەوەی خێزانی كوردی كە 1400 ساڵە كورد دەستی بە قیەم و بەهاو ئەخلاق و سیستەمی خێزانی بەختەوەرو خاوەن شكۆ گرتوە.
- تائێستاش كورد بەبنەماڵەو خێزانداری و عەشیرەت ناوبانگی هەیەو فەخرو شانازی پێوە دەكات، ئێستا بەبڕیاری ڕێكخراوی ژنان كە تەنها كار بۆ كۆمەڵێك ئافرەت دەكەن كەلەخۆیان نزیكن بۆ نمونە:
- بەسەدان ئافرەت موچەی بڕاوە، لێ باشەكەوت كراوە هیچ باكیان نیە.
- بەسەدان ئافرەت لەدێیەكان بێ نەوت و غازو بژیوی ژیانن، ئەم ئافرەتانە ئاوڕیان لێ نادەنەوە، ئێستا هەر نازانن ئەوانە هەن.
- بەسەدان ئافرەت كەس و كاریان ئەنفال كراوە، كوڕیان بێ سەرو شوین كرا بەخەیاڵیان دانایات.
بۆیە ئەوان خەریكی پڕۆژەی تێكدانی كۆمەڵگاو خێزانی كوردین، نەك ئافرەت .
بابێینەوە سەر پەرلەمان، دەپرسم پەرلەمان بۆچی باسی ئەم كەیسانە ناكەن یەخەی خێزانتان گرتوە، ئەمانە كێشەی خەڵكن یان خێزان؟
1- 30 ساڵە حوكمی كوردی هەیە، هێشتا دەستوری نیە، كەزامنی كیان و حكومەت و زۆر شت دەكات، بۆچی باسی ناكەن، تافەرمانتان پێ نەكەن. چیتان داوە لەخێزان.
2- پاشەكەوت و مۆچەی فەرمانبەران چی لێ هات؟
3- ئەم هەمو بەرپرسە بەملیونان دۆلاریان هەیە بەگەندەلی، بۆ ناڵێن من این لك هژا، لەكێتان بو؟
4- داهاتی نەوت و گازو داهاتی ناوخۆ شەفاف نیە، بۆچی 30 سالە شەفافی ناكەن، خێزان چی كردوە.
5- چەند ساڵە حكومەت بەبێ دیاری كردنی بوچە دەروات، لەهیچ شوێنێكی دونیا نیە، خێرە دەنگتان نیە.
6- ئەم هەمو باج و سەرانەی لەخەڵكی فەقیر دەستێنرێت و كۆمپانیایی زەبەلاح نایدەن ، خەتای خێزانە.
- ئێستا بنوسم یەك موجەڵەت كتێب پڕدەكەمەوە، بەڵام پێم وایە پەرلەمان ئەگەر هەر بۆ تێك دانی شیرازەی خێزان و تاك و كۆمەڵگای كوردیە، هەڵی وەشێننەوە، پێش ئەوەی خێزان هەڵوەشێتەوە.
تێبینی : هەر پەرلەمانتارێك سویندی بەقورئان خواردوە خیانەت لەدەنگی خەلك نەكات، پێتان بڵێم ئەگەر دەنگ لەسەر بڕگە ناپەسندەكانی یاسای خیزان بدەن، پێچەوانەی دین و ژین و كلتوری ئەم میللەتە بێت، خیانەتتان كردوە لەگەڵ خودا و قوڕئان و خەڵك و نیشتیمان، چونكە كۆمەڵگا واتە خێزان، خێزان نەما كۆمەڵگا كۆتایی پێ دێت.