پارە و درۆ؛ چەکی بەهێزی شاسوار عەبدولواحید

لە لایەن كه‌مال چۆمانی27/10/2022

(بە بۆنەی بەیاننامەیەکەوە لەبارەی کازم فاروق)
ڕوون میدیا
کەمال چۆمانی
شاسوار عەبدولواحید خاوەنی هیچ شتێک نییە جگە لە پارە. ئەو سیاسییە پۆپیولیستە نە خاوەنی فیکرە، نە پڕۆژەیەکی سیاسیی، نە دەزانێ ئایدیۆلۆژیا چییە، نە دەشزانێ چەپ و راستی سیاسەت چییە، ئەو بێئاگایە لە فەلسەفەی سیاسی و حوکمڕانی. هەمو هێزی ئەو بەڕێزە میدیاکەیەتی لەگەڵ ئەو بزنسەی هەر لەڕێی سیاسەتە نیۆلۆبراڵەکانی حکومەتێکی گەندەڵی چەتەگەرا دروستیکردوە.
ئەو بزنسکارە سیاسییە بۆ شکاندنی هەرکەسێک هانا بۆ پارە دەبات. ئەو پارە لە میدیاکەی سەرفدەکات بۆ جوانکردنی وێنەی ناشیرینی خۆی. میدیای سێبەری پارتی و یەکێتی زیاتر رەخنە لە یەکێتی و پارتی دەگرێ لە میدیای شاسوار عەبدولواحید لە نەوەی نوێ، خۆ ئەگەر کەسێکیش لە میدیاکەی رەخنەیەکی بچوکیشی لێ بگرێ، دەریدەکا. ئەو پارە بەکاردێنێ بۆ هەرەشەلێکردن، بۆدەمکوتکردن و ترساندن. ئەوانەی ئەندام پارلەمانن لە نەوەی نوێ، ئەوانەی کارمەندی نەوەی نوێ و میدیای نەوەی نوێن، بە چەندان شێوە ترسێنراون و لەژێر هەڕەشەدان لە هەرشتێک بە دڵی سەرۆکی نەوەی نوێ نەجوڵێنەوە روبەڕوی مەترسی دەبنەوە.
لەبەرئەوەی مافیاکانی سیاسەت لە کوردستان گەندەڵن و پارەخۆریی سیاسەتکارەکان هەموانی توڕە کردوە، لەبەرئەوەی ناعەدالەتییەکی گەورە هەیە لەنێوان باڵاترین موچەوەرگر و نزمترین لە هەرێمی کوردستان، شاسوار هاتوە ئیدیعای ئەوە دەکات ئەو و ئەندامەکانی پارە وەرگرتن رەتدەکەنەوە. لە راستیدا شاسوار ئەو پارە رەتکردنەوەیە وەک ئامرازێک بەکاردێنێت بۆ ئەوەی هیچ ئەندامێکی نەوەی نوێ هێندە پارە وەرنەگرێ منەتی بە شاسوار عەبدولواحید نەبێ چونکە ئەو جوڵانەوەیە لەسەر بنەمای هیچ فیکر و ئایدیۆلۆژیایەک دانەمەزراوە، پڕۆژەیەکی سیاسی نییە تا بەهاکانی دەوری ئەو ئایدیۆلۆژیا، فیکر، و پڕۆژە سیاسییە وا بکات ئەندامانی پەیوەست بن پێیەوە. شاسوار لە یەکەم رۆژەوە هاتوە باسی ئەوە دەکات دەیەوێ هەموان وەک ئەو دەوڵەمەند بن، واتا پارە سەنتەرە. رەتکردنەوەی پارەش لەلایەن ئەندامانیەوە، دیسان کردۆتە چەقی رەتکردنەوەی گەندەڵی.
شاسوار دەزانێت رەگێکی گەندەڵی لە کوردستان لەناو قانونی وەبەرهێنان دایە کە خۆی کردۆتە ملیۆنێر، کەچی رۆژێک نەهاتوە بە وشەیەک باسی بکا. باسی نەهێشتنی هەژاری ناکا، بە هیچ شێوەیەک لە گوتاری شاسوار و نەوەی نوێدا عەدالەتی کۆمەڵایەتی و ئابوری شوێنێکی ناوەندیی نییە.
یەکێک لە ئامرازە سەرەکییەکانی گەوجاندن کە شاسوار عەبدولواحید بێشەرمانە بەکاریدێنێت، درۆکردنە. درۆ وەک ئامرازی شکاندن، وەک پەتی خۆدەربازکردن لە بەرپرسیارێتی، وەک مانۆری شێواندن و تێپەڕاندن و لێپرسینەوە. ئەوەی لە شاسوار جیابۆتەوە، یان رەخنەگری ئەو و جوڵانەوەکەیەتی، روبەڕوی هەڵمەتێکی درۆکردن دەبێتەوە. درۆکانی شاسوار عەبدولواحید زۆرن؛ دەکرێ ریزیان بکەین، بەڵام هێند زۆرن لە ژماردن نایەن. دو سێ نمونە؛ هاتە سەر شاشە و گوتی کۆمپانیاکانی فرۆشتوە کەچی لە هەر رۆژ زیاتر ئەو کۆمپانیایە و تەلەفزیۆنەکانی لە بن دەستی وین، گوتی شێروان شێروانی و چەند کەسێکی تر پاراستنن، کەچی پاراستن و مەسرور بارزانی بەدڕندانەترین شێوە شێروانییان خستە کونجی زیندانەوە، گوتی نەوەی نوێ شادروستکەری سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق و حکومەتە چونکە بۆتە سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکی ٢٨ کەسی لە پارلەمانی بەغداد، کەچی بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار خۆیان کاندید کرد و تەنها ئەندامانی خۆیان دەنگی پێدان.




See insights and ads
Boost post

4242

3 Comments

Like



Comment


Share

وتاری زیاتر