پێشنیازێک بۆ کردنەوەی بەرێوەبەرایەتی تاوانی کچ و کوڕە لاساری مەنسولەکان

لە لایەن لەتیف شێخ مستەفا 29/10/2022

لەتیف شێخ مستەفا
کاتێک جۆرێکی تاوان یان رێژەی تاوانی چینێک یان توێژێک زۆر دەبێت و لە کۆنترۆل دەردەچێت، دادگای تایبەتمەند و بنکەی پۆلیسی تایبەتمەندی بۆ دەکرێتەوە .
لەم ڕوانگەیەوە، ئەگەر وابڕوات کە رۆژبەرۆژ ژمارە و رێژەی تاوانەکانی کور و کچی مەسولەکان زیاد دەبێت و پۆلیس و ئاسایشی ئاسایی پێانڕاناگەن، پێشنیاز دەکەین بەرێوەبەرایەتیەک بۆ بەگژاچونەوەی تاوانی کوڕ و کچە لاسار و تاوانکارەکانی مەنسولەکان بکرێتەوە لەسەر شێوازی بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانی .
ھەروەھا پێشنیازیش دەکەین لیژنەی سوڵحیشیان لە بەرێوەبەرایەتیەکە بۆ دابنرێت، بۆئەوەی لە کۆتایی لێکۆلینەوە دادگایی نەکرێن چونکە جیاوازن، پارەو دەسەلاتیان ھەیە بۆیە دەبێ سوڵحیان بۆ بکرێت و موعەزەز موکەڕەم دوای ماوەیەک مانەوە لە زیندن و ھێور بونەوەی نارەزایەتی خەلک و بیرچونەوەی کێشەکە ئازاد بکرێن .
ئەی دەبێ جیاواز بن خۆ نابێ وەک کور و کچی خەڵکی ئاسایی مامەڵەیان لەگەل بکرێت .

وتاری زیاتر

ئێستا

سەرۆکی ئێران: پەیوەندیکردن لەگەڵ رابەری باڵا لە ئێستادا "زۆر سەختە"

زۆرتر

8/5/2026 8:40:00 PM

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و جەخت لەسەر کارکردنی هاوبەش دەکەنەوە

زۆرتر

8/5/2026 8:22:00 PM

پارتی: پارێزگاری کەرکووک بە "سەفەقەیەکی گوماناوی" پۆستەکەی وەرگرتووە

زۆرتر

8/5/2026 7:59:00 PM

زۆرترین خوێنراو