یەکێتی لەنێوان دوو سەردەمی گەندەڵیدا

لە لایەن لەتیف شێخ مستەفا 10/11/2022


لەتیف شێخ مستەفا

🔴 نەوەی یەکەمی حوکمڕانی یەکێتی لە ئەنجامی خراپی حوکمڕانێتیان وایان کرد ئەم دەڤەرەی کە بەدەڤەری سەوز دادەنراو، سەرو سەدی نەوەدی خەڵکی لەگەل بوو، دڵی ئەو زۆرینەیەیە بڕەنجێنن و پشتیان تێ بکات .

🔴 چاوەڕوان دەکرا نەوەی دوەمی حوکمڕانی ئەو حیزبە سود لەھەڵەکانی نەوەی یەکەم وەربگرێ و، شەڕی گەندەڵی بکات و یاساو دادپەروەری پیادە بکات و دڵی خەڵکەکە ئاشت بکاتەوە و حوکمڕانیەکی مۆدێرن پێشکەش بکات بەتایبەتی کە نەوەی وڵاتە ئەوروپیەکانن.

🔴 کەچی بە پێچەوانەوە سەردەمی نەوەی دوەم چی خەڵکی نەزان و خراپە لەخۆیان کۆکردۆتەوەو وای لێھاتوە بۆتە جۆرێک لە پاشا گەردانی و گەندەڵی گەورەو رێکخراوو .

🔴 تەنانەت گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی نەوەی یەکەم کە ئێستا پەراوێز خراون پۆز لێبەن و تەرویج بۆ ئەوە بکەن کەسەردەمی حوکمڕانی ئەوان لەچاو ئێستادا سەردەمی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی بوە.

🔴 واتە سەردەمەکەی خۆیان کە بوونە ھۆکاری رەنجاندنی دڵی زۆرینەی خەڵکی دەڤەرەکە لەچاو ئەم سەردەمەدا بەسەردەمی ئاڵتونی ناوزەد بکەن .

🔴 شاریش ودەڤەرەکەش لە سایەی ھەردوو سەردەمەکەدا لە وێرانیەوە بۆ وێرانی و گەندەڵی و ھەژاری زیاترو کەمینەیەکی حوکمڕانیش بۆ دەوڵەمەندی و تەخشان و پەخشانی زیاتر بروات.

🔴 دەتوانین بلێین پارتی ھێشتا لەسەردەمی قۆناغی حوکمڕانی نەوەی یەکەمیدایە یان لەژێر ھەژموونی ئەو سەردەمەیدایە با ھەندێ دەم و چاویش گۆڕابن .

#ڕوون_میدیا #rwn_media

وتاری زیاتر