کورد و بەشداریکردن لە گۆرانکارییەکان و نەبوون بە دەوڵەت

لە لایەن ئاسۆ سیان21/11/2022

کورد و بەشداریکردن لە گۆرانکارییەکان و نەبوون بە دەوڵەت
ئاسۆ سیان
بێگومان نەتەوەی کورد بە هەموو پێوەر ئاینی و نەتەوەیی و یاسایی مافی خۆیەتی ببێت بە دەوڵەت، بەڵام ئەوەی بە درێژایی مێژوو ڕێگری لێکراوە، بەرژەوەندی ووڵاتە زلهێزەکانە بە تایبەتی ڕوسیا و ئەمریکا و بەشێک لە ئەوروپا .
ئەوە جگە لە نەفامی و کورتبینی بەرپرسانی کورد، بۆیە لە زۆربەی شۆرش و گۆرانکارییەکان کورد لە پێشەوە بووە بەڵام دواتر حکومەت و ئەو دەسەڵاتەی هاتۆتە سەر حکوم کوردی بێبەشکردووە لە مافی خۆی .
بۆ نموونە دوای نەمانی خیلافەتی ئیسلامیی عوسمانیی لە تورکیا، کورد بەشێکی گرنگ بوو ئەندامی زۆری هەبوو لە ئەنجومەن لە سەردەمی کەمال ئەتاتورک دواتر بینیمان زمانیشیان لێ قەدەغەکرا .
لە ئێران سەردەمی قازی ، سەردەمی شۆرشی ۱۹۷۹ کە چەندان سەرکردەی کورد هاوشانی سەرکردە شیعەکان دەوریان هەبوو دواتر لە کونجی زیندان لە سێدارە دران .
شۆرشی عەبدالکەریم قاسمی ئەوکاتیش سەرەتا چیان بۆ کورد کرد، بەڵام دواتر پەشیمان بوون، یان رێککەوتنی ۱۱ی ئازاری ‌‌۱۹‌۷۰ دواتر بینیمان شۆرش چی بەسەر هات .
هەتا لە دیدارێکدا کاک کۆسرەت کە دەستێکی باڵای هەبوو لە دەستگیرکردنی سەدام حسێن، داوای لە ئەمریکیەکان کرد کە خەڵاتە ماددییەکەمان ناوێ بەڵام بۆ مێژوو ناوی کورد بهێن، بەڵام ئەمرکییەکان ئەوەشیان بە ڕەوا نەبینی بۆ کورد .
دواهەلوێستیش دوای ریفراندۆمەکە بێ هەڵوێستی وڵاتان و بێ سیفەتی و بێ ئەمەکی دەسەڵاتداری حکومەتی دوای سەدامیش بە دیار کەوت .
ئێستاش ئەوەی دەگوزەرێت لە ئێران، هەمان شتە هەر ڕژێمێکی تر بێت، هیچ بە کورد ڕەوا نابیینن کە قوربانیش بدەین و کە هەر وەک ڕابردوو کە دەورێکی باڵای هەبوو کورد لە گۆرانکارییەکان بەڵام دواتر دەست بە تاڵ و بەڵکو لەسەریشی قەرزار بوونەوە .
بۆیە بە ڕای بەندە، هەتا ووڵاتانی ناوچەکە و ڕوسیا و ئەمریکا و بەشێک لە ئەوروپا بەرژەوەندیان لەگەل تورک و فارس و عەرەب هەبێت کورد هەرچی بکات قەت نایکەن بە هیچ !

وتاری زیاتر