ئەو هێرشانە رابگرن خزمەت بە كەس ناكات

لە لایەن ئاسۆ سیان31/12/2022

قسەکردن بە گشتی جا پیا هەڵدان بێ یا شکاندن بێ ئەوە بێ ویژدانیە و دەبێت بابەت و رووداوەکان واقیعیانە و زانستیانە شیکاریان بۆ بکرێت و دوور بێ لە عاتفیی و دەمارگیری .
ئیسلامیەکان لە کوردستان بەگشت حیزب و رێکخراوەکان و کەسایەتیە بێ لایەنەکان وەک بەرنامە و مەنهەجە پەروەردەییەکەیان هەردەم لە هەولدا بوونە تاکێکی دلسۆز و دەم و داوێن و دەست پاک بونیاد بنێین و پێشکەشی کۆمەلگای بکەن لەو بوارەش جێگای دەستیان دیارە . لەگەل ئەوەشدا تاکێک لای داوە و بەرەو توندڕەوی یان کارێکی نارەوای کردووە ئەوەش لە پەنجەکانی دەست تێپەر ناکات . ئێستاش بێ ویژدایی و ئەو پەری توندرەوییە بە هۆی کردارێک یا بوونی دەستێک لە پشتیەوە بێت بێی قسە و نوسین بنوسی بێ زانیاری بە مەبەستێکی تر لەسەر کۆی پڕۆژەی ئیسلامی ، لە کاتێکدا من یەک نموونەتان بۆ دەهێنمەوە کەخۆم شاهید حالی ۱۰ ئەزموون کراوم لە بەندیخانەکان هەبوو لە کوی ئەنجامدانی تاوانەکان و تەواوی تاوانباران لە مندال و ژن و پیاوان ئەوانە بوون کە لە پەروەردەیی رەسەنی ئیسلامی دوور بوون و ئەندامێکی ئیسلامیەکان نە دەبینی لەسەر کارێکی لادەری ئەخلاقی یا کومەلایەتی گیرا بێ .
لەلایەکی تر هەموو لایەک ئەو ڕاستە باش دەزانن لایەنە ئیسلامیەکان لەسەرو بەندی دروستکراوی داعش و کارە نادروستەکانیان ، بە هەموو جۆرێک لە کۆڕ و سیمینار و ڕاگەیاندنەکان و نوسینی کتێب بەرپەچی ئەو جۆرە رەفتارانە و کارەکانیان دەداوە و بە مەترسیان زانیون بۆ ناشیرین کردنی ئیسلام و موسلمان و کۆمەلگای مرۆڤایەتی بەگشتی .
بۆیە پێویستە ئەو هێرشانە رابگرن کە زۆر جار بە مەبەستی لێدان لە پڕۆژەکانی ئیسلامیەکانی لە پشتە لە کاتێکدا ئەو نەغمە توندڕەوییە خزمەت بە کەس ناکات و گرینگە دووبارە پێداچوونەوە بکرێت بە پەروەردەی لاو و گەنجەکانمان کە سەرمایەکی مرۆیی گران بەهای کۆمەلگان ، حەیفە مەشغول بکرێن بە کارێک کە دواجار هەمووان تیا زەرەرمەند دەبین و لە دەست دەردەچن .
ئەو روداوەی کە لە سلێمانی و لە هەندێکی شوێنی تر بە ناوی کرانەوە و چاولێکردنی ووڵاتی غەرب و ئازادی لاوەکانمان دووبارە دەبێتەوە هەموو لایەک باش دەزانن ئەنجام دەران کێ نە و هەردوو تەرەف پەروەردەی چ قوتابخانەیەکن ؟
#rwn_media

وتاری زیاتر