بۆ مێژوو…
کوردستان چۆن بەم دۆخە گەشت!
سەرەتایی ساڵی ٢٠١٤ بوو.. وەفدێکی حکومەت سەردانی پەرلەمانیان کرد، نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و ئاشتی هەورامی بوون..
کۆبونەوەیەک لە هۆڵی پرۆتۆکۆڵ کرا( دانیشتنی پەرلەمان نەبوو).. سەرۆکایەت لیژنەی نەوت و دارایی و یاسایی بەشداربوون تەنیا بۆ گفتوگۆ بوو.. د.یوسف محەمەد ، سەرۆکی پەرلەمان ئامادەی کۆبونەوەکە بوو..
زیاتر لە دوو مانگ بوو هەرێم خۆی نەوتی دەفرۆشت، عێراق هەڕەشەی بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی دەکردو دواتریش بڕی.
حکومەتی هەرێم “لێکۆڵینەوەیەکیان “ ئامادەکردبوو کردبوو..
ئاشتی هەورامی خستیەڕوو.. بەڵگەکە دادەنێم..
قسەمان لەسەر ئەوە کرد، عێراق بودجەی هەرێم ببڕێت گرفتی گەورە ڕودەدات.
وەفدی حکومەتی هەرێم، لە زاری ئاشتی هەورامیەوە.. وتیان: خۆمان نەوت بفرۆشین سێ هێندەی عێراقمان دەستدەکەوێت..
وتی: داهات دەگاتە زیاتر لە (٣٠ ملیار ) دۆلار!
بەرهەم دەگاتە (یەک ملیۆن) بەرمیل!
هیچی ڕاست دەرنەچوو!
فرۆشتنی نەوت بەسەربەخۆ کەی بڕیاری لێدرا
بەدەرچونی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان ساڵی ٢٠٠٧… لەلایەن پارتی و یەکێتی. زۆر بەڕوونی بەرنامەی یاسایی داناوە بۆ فرۆشتنی نەوت بەسەربەخۆ.
ساڵی ٢٠١١، نێچیرڤان بارزانی ڕێککەوتنی ٥٠ ساڵەی کردوو بڕیاری دروستکردنی بۆری نەوتی هەرێمی کورستان بۆ تورکیا درا…
لە ٢٠١٣/١٠/١٥.. پێش پێکهێنانی کابینەی هەشتەم! بۆ یەکەمجار نەوت بەشێوەی سەربەخۆ ڕۆشت…
لە سەرەتای ٢٠١٤ ە عێراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی…
زانیاری هەڵە، پلانی هەڵە، تەماحی شیرینی نەوت… ئەنجامی هەڵەی لێکەوتەوە.
ئێستاش بژاردەی ژیرانە ڕێککەوتنە لەگەڵ عێراق.
عەلی حەمە ساڵح