جیهادی حەماس و چەند سەرنجێک

لە لایەن ئیحسان زەڵمى25/11/2023

 

بزووتنەوەی حماس وەکو بزوتنەوەیەکی خۆڕسکی جیهادی فلەستین لە سەر ڕەوت و ڕێبازی پێغەمبەرو هاوەڵانی ڕاستی(درودی خوای لێ بێ) لە سەر خاکی خۆی ئیعلانی جیهادی کردووە لەو کاتەوە خاکەکەی بە زۆر بەشێکی جیا کراوەتەوە بۆ جولەکەی فێڵباز. حەماس پارێزگاری لە ئاین و گەل و خاکەکەی ئەکات، لەم شتانەی خوارەوە: ١. ئاینی ئیسلام لە بەرامبەر کوفری عالەمی کەوتووەتە بەر مەترسیەوەو جولەکە ئەیەوێت لە هەموو جیهان بە گشتی و لە فەلەستین بە تایبەتی چرای ئیسلام خامۆش بکات و سەرجەم گەلانی دنیا بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوەو بەو ئایننە دەسکاری کراوەی جولەکە جیهان بە ڕێوە بەرێت، کە سەرچاوەکەی (ئینجیل)بە چەندەها شێوە گۆڕیوە تاوەکو لە بەرژەوەندی حاخام و گەورەکانیاندا بێت، بۆ ئەو مەبەستەش زۆربەی دینەکانیتر یەکیان گرتووە بۆ دژایەتی کردنی ئیسلام (الکفر میلە واحدە...).

گەلی فەلەستین کە حەماس پێشەوایەتی ئەکات جیهادی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو دینە درۆینەیەی جولەکە ڕاگەیاندووەو پێویستە لە سەر موسڵمانان پشتیوانیان بکەن تاوەکو جولەکەی فێڵباز لەو خاکە وەدەرنێن کە قیبلەی یەکەمی خواناسانی لێیە. ٢. گەلی فەلەستین گەلێکی چەوساوەو ژێر دەستەی صەهیۆنیەت و جولەکەن، پارێزگاری لە ئاخلاق و گلتوری گەلەکەیان ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەییەو هیچ یاساو ڕێسایەکی ئاسمانی و ئەرزی ڕێگری لەم مافە ناکات،

کەواتە حەماس هاتووە پارێزگاری لە میللەت و نەوەکانی ئەکات تاوەکو بتوانن لە سەر خاکی خۆیان بە ئازادی بژین و خۆیان خۆیان بەڕێوە بەرن بە پێی پڕانسیپەکانی ئاینی میللەتەکەیان کە خوای پەروەرین بۆی ناردوون، پارێزگاری میللەت ستەم نیە بەڵکو هەوڵە بە دەسەتەبەر کردنی مافەکانیان. ۳.

جیهادی حەماس بۆ پارێزگارییە لەو خاکەی کە زیاتر لە (۷۰٪) دەستی بە سەردا گیراوە بە زۆرو ستەم. هەندێکی بە پارەو تەماح کڕیوە بە ناچاری، چونکە ئەوەی نایفرۆشێت قەتڵ و عاممی ئەکەن لە ڕیش سپی و ژن و مناڵ و گەورەو بچوک هەمووی لە ناو ئەبەن، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی موسڵمانە ترسنۆکەکان بیفرۆشن. هەرکەس ڕازی نەبێت گەورەو بچوکی ناوبێشکەی ئەکوژرێت و لە ناو ئەبرێت، ئەوەش بە نهێنی و دور لە چاوی ئیعلام بە فێڵی (سی ئای ئەی) ئەکرێت، تەنانەت هەندێ جولەکەی گێل نازانن بەم کارە کۆمەڵ کوژیانە. ئەوەی هەڵەی حەماسە بریتییە لەم شتانە:

١. نەیانتوانیوە لە ڕوو ئیعلامیەوە ڕای موسڵمانانی جیهان ڕاکێشن و لە ستەم و زوڵمی جولەکە ئاگاداریان بکەنەوە ئەویش لە بەر ئەوەی ئیعلامێکی بەهێزیان نەبووەو موسڵمانانی جیهان پشتیوانیان نەبوون، بە تایبەتی وڵاتە عەرەبییەکان کە زۆربەی ئەڵقە لە گوێی ئەمریکاو ئیسرائیلن.

۲. نەیانتوانیوە بەڕێوەبەرێتی حکومەتی فەلەستین(محمود عباس) و هاوڕێکانی بکەنە دۆست و تێیان گەیەنن کە لای دوژمن هیچ جیاوازیێک نیە لە نیوان موسڵمانێک جیهادی و سۆفی و سەلەفی و ئیخوان ، ناکۆکییەکانیان چارەسەر نەکردووە ئەویش بە بڕوای من ئەگەڕێتەوە بۆ دەستخستنە کاروباری حکومەتی فەلەستین لە لایەن حاخام و گەورەکانی جولەکەوە.

٣. بە دەمەوە نەبوون لە گەڵ موسڵمانانی جیهان بە تایبەتی کۆمەڵە جیهادییەکان، لە کاتی جیهادی کوردەکانی عراق و کیمیاوی و ئەنفال و جیهادی ئەفغان و گەلانی تری عراق و وڵاتانی تری ئیسلامی ئەکرا بزوتنەوەی حەماس پشتیوان و هاوکاری ئەوان بونایە تاوەکو ئێستە ئەوانیش بە ناچار پشتیوانی جیهادی حەماس و غەززە بکەن.

٤. جیا کړدنەوەی غەززەو ئیدارەدانی جیاواز لەڕامەڵڵاو شوێنەکانی تر بووەتە هۆکاری بچوک کردنەوەی سنوری جیهادەکەیان و گەلەکۆمەی زلهێزان لەسەریان ئاسان بووە. ئەم کۆمەڵە تێبینی و سەرنجانە نابێتە هۆکاری ئەوەی بڵێن حەماس ناحەقە و ئەمجارە ئەوان شەڕیان دەست پێ کردووە، بەڵکو لە ڕووی ئاینی و ئینسانییەوە ئەبێ سەرجەم ئەوانەی خۆیان بە شوێن کەوتەی ئیسلام ئەزانن لەوسەری سوننەوە تائەوسەری شیعەو مەزاهیبەکانی تر پشتیوان و هاوکاری سەرخستنی گەلی فەلەستین بە گشتی و موجاهیدانی حەماس بکەن بە هەر شێوەیەک بووە. با سەرجەم موسڵمانان دڵنیابن جولەکە لێیان ڕازی نابێت حەتتا واز لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام نەهێنن، وەک قورئانی پیرۆز ئەفەرمێ ( وَلَن تَرْضَىٰ عَنكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ.....) ئەمڕۆ سەرەی غەززەو فەلەستینە، سبەی میصرو لوبنان و دواتر هەموو وڵاتانی ئیسلامی ئەگرێتەوەو پاشان پەلاماری مەسیحییەکان و بوزییەکانیش ئەدەن ئەگەر بۆیانبچێتە سەر. لە کۆتاییدا ئەڵێم دڵمان لە گەڵیانەو دەستی نزاو پاڕانەوە بەرز ئەکەینەوە بۆ بارەگای خوای پەروەردگارو تۆڵەسێن و داوای سەرکەوتن و پشتیوانی ئەکەین، وەک چۆن لە غەزای بەدر مەلائیکە هاتن بۆ پشتیوانی موجاهدانی دەوری پێغەمبەر( درودی خوای لە سەر) و فریایان کەوتن بەو شێوەیەش خوایە فریای گەلی مەزڵومی غەززەو بکەوەو ڕزگاریان بکە لە دەستی جولەکەی ستەمکارو زاڵم.

وتاری زیاتر