مریوانی وریا قانع بۆچی وا ئەڵێ..؟

لە لایەن ئیحسان زەڵمى04/08/2024

مریوانی وریا قانع بۆچی وا ئەڵێ..؟
بابەتی قەوارەی زایۆنی و ستەمەکانی لە خەڵکی فەلەستین بە گشتی لە دوای ساڵی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو سەریهەڵداوەو بەردەوام و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ستەمەکانی زیاترو زۆرتر ئەبێت، ئامانجەکەشی ڕونە کە داگیر کردنی تەواوی خاکی فەلەستین و دەرکردنی خەڵکەکەیەتی لەو نیشتمانە.
بە بڕوانی من دکتۆر مریوانی وریا قانع لە بەر دوو هۆکار اسماعیل هەنییە بەوە ئەزانێ ئەبێ لێپرسینەوەی لە گەڵ بکرێ نەوەک پاداشت بدرێتەوەو پلە شەهادەتی پێ بدرێت.
۱. مرۆڤی زانستی و ئەکادیمی هیچ قسەیەک بە بێ زانیاری و دراسە ناڵێت، بەڵام ئەم بە ناو ڕۆشنبیرە هیچ دراسەیەکی لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ژیان و سیرەتی پێغەمبەر نیە(درودی خوای لێ بێ)، ئەگەرنا ئەیزانی بردنەوەی موسڵمانان لە ئەهلی کوفر لە سەردەمی پێغەمبەرو(درودی خوای لێبێ) و خەلیفە بەڕێزەکانی هەمیشە بە زۆری  کەمی و کەم تفاقی موجاهدان و زۆری تفاقی شەڕی کافران بە ڕوونی لە ئایەتەکانی قورئان و فەرمودەکانی پێشەوامان باس کراون، هەرچەند ئەم ڕۆشنبیرە لە ناسنامەکەی نوسرابێ (مسلم) بەڵام نەخوێنەوارو نەزانە بە ئاینی میللەتەکەی، ئەگەرنا نەدەبوو ئاوا شەکرێک بشکێنێت.
۲. نوسین و قسەکانی وەک زۆرێک لە نەخوێنەوارو بێ عەقڵە شکڵ موسڵمانەکان (مەدخەڵیەکان) بۆ دەستخۆشیێکی بەرپرسە عەلمانیە فاشیلەکانی کوردستان بووەو هەمووی لە حقدو قینی سەردەمی نەفامییەوەیە کە دەڵێ نەئەبوو بە هێزێکی کەم و ڕوو بە ڕووی اسرائیل و صهیۆنیەت ببونایەتەوە بەو هەموو سەرمایەو تفاقەی شەڕەوە، ئەگەر قین لە دڵانی موسڵمانان و میللەتی چەوساوەی غەززە سەیرێکی هەشت نۆ مانگی ڕابردووی شەڕی ڕزگاری غەززە بکە ئەزانن کە زیاتر لە هەزاران کوژرانی ئەفسەرو سەربازانی ئیسرائیل لە بەرامبەر شەهید بوونی دەیان هەزار خەڵکی سڤیل و ژن و مناڵە نەک جەنگاوەرانی حەماس، ئەوەش ناحەقی و ستەمێکی گەورەیە نابێ بەو چاوە بێ ڕێزییەوە سەیر بکرێت.
کاکە مریوان ئێمەی شوێنکەوتووان ئاینی پیرۆزی ئیسلام باوەڕ بوون بە غەیب و دەسەڵاتی بەرزو بڵندی خوای بە دەسەڵات  وامان لێ ئەکات ڕوو بە ڕووی ستەم و نادادی ببینەوەو چاومان لە زۆری و کەمی نیە، ئەگەرنا عەقڵی بچکۆلەی هیچ کەسێکی وەک تۆ قبوڵی نیە هەشت ۆ مانگ جەنگاوەرێکی کەم، بە چەکێکی کەم بەرگە بگرێ و بەرگری بکات و لە ژێر دابارینی ئەو هەموو ئاگرو ئاسنە خۆڕاگرانە پارێزگاری بکەن و بمێننەوە بە بیرکردنەوەی ئێوە ئەبوو غەززە ژێرەو ژوور بکرایە.
هیوادارم بە ناو ڕۆشنبیرە کوردەکان بە دراسەو شارەزاییەوە قسە بکەن نەک بە کۆنە قین و نەزانی تاوەکو مەکانەتی خاوەن بڕوانامە باڵاکان و کەسە ئەکادیمییەکان لە دەست نەدەن..

وتاری زیاتر