قەیرانی ڕۆژنامە لەسەردەمی دیجیتاڵی

لە لایەن نیان کایا14/12/2023

بەرکوڵ : 
نەمان و کاڵ بوونەوەی ڕۆژنامە و بەرەوە قەیران هەنگاونانی زۆر جار پەرپرسیاریەتی ئەوەمان ئەداتی ئاوڕێکی بۆ بدەینەوە بزانین کە لە زەمەنی کۆنداو ئێستا بە شێوەیەکی کەم سەرچاوەیەکی گەیاندنی پەیامەکان بوەو خاڵێکی بەرەوپيشچوونی ئامڕازێکی گەیاندن بوەو بۆ جیهان .
وەکــــــ:سەردار عەزیز دەڵێ 
"لە هاوڕێیانم پرسی لە فەیس بوک، بۆچی ڕۆژنامەی کاغەز لە کوردستان مرد؟ زیاتر لە سەد بەرێز وەڵامیان دایەوە. ژمارەی زۆری وەڵامەکان، نیشانەی ئەوە بوو کە پرسەکە جێگای بایەخە. لە هەمانکاتدا دەرخەری ئەوەبوو کە ڕۆژنامەی کاغەز نەک لە قەیراندایە بەڵکو لە مردن نزیک بوەتەوە. "

ڕۆژنامە چییە؟
بریتییە لە کۆمەڵێک لاپەڕەی کاغەزی کە هەواڵی هەموو جۆرە و دەقی وتار و ڕیکلامی جۆراوجۆری تێدایە و لە ڕێگەی دەسەڵاتێکەوە کە بەرپرسن لە دەرکردنەکەی دەردەچێت و دەبێت هەموو ڕەزامەندییە پێویستەکان لە لایەنە فەرمیەکانی ڕاگەیاندنەوە ڕۆژنامەکە زۆرجار ڕۆژانە دەردەکرێت و هەندێک جار هەندێک ڕۆژنامە پشت بە بڵاوکراوەی هەفتانە دەبەستن و کۆمەڵێک کەس کە حەزیان لە کاری ڕۆژنامەوانییە و هەموو هەواڵ و ناوەڕۆکی دیکەی ناو ڕۆژنامەکە دابین دەکەن. 
لە ڕۆژنامەکان باس لە ھەواڵ، چالاکی و ڕووداوەکان دەکرێت لە زۆربەی بوارەکان.ئەو کەسەی لە ڕۆژنامە وتار یان ھەواڵ دەنووسێت پێی دەڵێن ڕۆژنامەوان یان ڕۆژنامەنووس.

تۆێژەری ئەڵمانی "ئۆتۆگرۆت" لەساڵی ١٩٢٨ دا بە پێنج پێوەری بنەڕەتی ڕۆژنامە لە ناوەندەکانی تر جیا ئەکاتەوە :
 • بەشێوەیەکی خولەکیی دەربچێت ، کە ماوەی نێوان هەر ژمارەیەکی لە هەفتەیەک تێنەپەڕێت .
 • بە میکانیکیی چاپبکرێت .
 • دەبێت ناوەڕۆکەکەی هەمە ڕەنگ بێت تاوەکو هەموو ئەوشتانەی تێداییە کە بەلای جەماوەرەوە بایەخداربن .
 • ساتەوەختیی بێت ، لەگەڵ هەندێ بەردەوامیداندا.
 • هەموان لە توانایاندابێت بیکڕن دەبێت مافی بەدەستهێنانیان هەبێت .

سەردەمی دیجیتاڵی و قیرانی ڕۆژنامە:
بێگومان قەیرانی ڕۆژنامەی کاغەز قەیرانێکی جیهانییە. وشەی دیجیتاڵ بوو. بێگومان گەشەی تەکنەلۆجی و فراوانبونی پانتاییەکی پەیوەندییکردن و دەربڕین کاریگەری ڕاستەوخۆیان لە سەر ئەم بوارە هەبوە. بەڵام کۆمەڵگای ئێمە ئەوەنیە کە خوێندنەوەی لە کاغەزەوە گواستبێتەوە بۆ ئەلیکترۆنی، بەڵکو لە میانی ئەم گواستنەوەیەدا زۆر خەسڵەتی ڕۆژنامەوانی مردوە. 
میدیای ئەلیکترۆنی لە سەر هەست و نەست کار دەکات. هەمیشە ئاراستەکراو و حازر بەدەستە. کاتێک بوار دەدات بە کەسەکان بۆ ئەوەی قسەی نەشیاو بێ سانسۆر  بکەن، کەسەکان هەست بە دەرویەک دەکەن بۆ دامرکاندنەوە. بەڵام لە هەمانکاتدا ئاراستە دەکرێن و بەهاکانیان هەڵدەوەرێت.   ڕۆژنامە لە دونیادا کاریگەری گەورەیان  لە سەر زۆر بواری کۆمەڵگا و سیاسەت هەیە. لە گەڵ گەشەی پۆپیولیزم و توشی قەیرانبونی دیموکراسی، ڕۆژنامەش توشی قەیران بوە. کاری یەکەمی پۆپیولیزم ئەوەیە کە گومان بخاتە سەر نوخبە و شارەزایان، هەتا زەمینە بسازێنێت بۆ ئەوەی هەموو ڕایەک وەک یەک یەکسان بێت. پرسی ئەوەی ئایا شارەزا و نەشارەزا وەک یەکن.

هۆکاری لاوازبوونی ڕۆژنامە  لە کوردستان :

تەمەنی ڕۆژنامەی کاغەز لە کوردستان زۆر کورتە ڕۆژنامە لە کۆمەڵگا نەخوێنەرەکاندا ژیانێکی کوللەمەرگی بەڕێدەکات. بونی ڕۆژنامە بە گشتی پەیوەستە بۆ کۆمەڵێک بنەمای ترەوە، بە خوێندەواری راستەقینە، بە بایەخدان بە بواری گشتی، بە تەنگەوەچون و فزوڵیەت، بەڵام لە سەروی هەمویەوە بە هەوڵدان بۆ دروستکردنی پانتاییەک بۆ گفتوگۆ و گۆڕینەوەی ڕاوبۆچون.  ڕۆژنامە لە کوردستان بە گشتی چەند کێشەیەکی سەرەکی هەیە: یەکەم، کێشەی خوێنەر، دووەم، کێشەی دارایی، کە ڕاستەوخۆ پەیوەستن، سێیەم، کێشەی کوالیتی. بێگومان کەرتی ڕۆژنامەگەری کوردی هەموو ئەم قەیرانانەی هەیە. بەڵام ئەگەر بمانەوێت بە شێوەیەکی بەرفراوانتر وێنای بکەین، بۆ من قەیرانی نەبونی مۆدێرنەیە و زاڵبونی پۆستمۆدێرنەیە. وەک ڕۆلان پارت دەڵێت: وەرچەرخانە لە پیتەوە بۆ وێنە. لە چاپخانەوە بۆ سینەما. ئەم پرسی نەبونی مۆدێرنەو زاڵبونی پۆستمۆدێرنە .

کەواتە هۆکارەکانی شکستی ڕۆژنامەی کاغەز و سەرتاپا کەرتی ڕۆژنامەوانی لە کوردستانی عێراق، دەکرێت وەک کۆدەردێک ببینرێن. پاڵنەری سەرەکی ئەم کۆدەردە، جۆری سیستەمی سیاسی و ئابورییە. کە پێکەوە، نەک بوار نادەن بە بونی ڕۆژنامەی ئەهلی بەڵکو ئاماجیان ئەوەیە کە رێگریی لێبکرێت. 


دەرئەنجام:

هەبونی ڕۆژنامەی جیدی، لە ئێستادا زیاتر لە هەموو کاتێکی تر پێویستترە لە کوردستاندا، چونکە دەزگا چاودێرییەکانی وەک پەرلەمان و هەروەها میدیا گەورەکان وەک تەلەفزیونەکان هەر یەکە و لە خزمەتی لایەنێکی سیاسی و ئەجیندایەکی تایبەتدایە.
بۆیە تاڕەدایەک ھێشتنەوەی وەک کلتوور کارێکی گونجاو ئەبێت چوونکە دواجار ڕۆژنامە ئامێزێکی جدی و بە پێزە . 

نوسەر : نیان کایا

وتاری زیاتر