سیناریۆکانە لە کەرکووک ، تەوافوق لە سەرو هەموو هێزێکەوەیە

لە لایەن چیا نورى- رۆژنامەنووس22/12/2023

سیناریۆکانە لە کەرکووک ، تەوافوق لە سەرو هەموو هێزێکەوەیە
ئەوەی دیارە ، بە یەکلایی بونەوەی کورسی کۆتای مەسیحیەکان بۆ یەکێتی ، دەبێتە 6 کورسی و پارتی 2 کورسی ، دەبنە 8 کورسی .
عەرەب 6 کورسی و تورکمان 2 کورسی ، دەبنە 8 کورسی.
ئەمە بە جوانی دابەشکراوە ، بۆ ئەوەی چیتر هیچ هێز و پێکهاتەیەک لە کەرکوک ، خۆ بە هێزی یەکەم نەزانێ و بڵێ خۆم خۆمم و ئەوانی تر هیچ نین.

سیناریۆکان.
ئەگەر پارتی و یەکێتی ڕێکبکەون ، ئەوا دەبێ لە گەڵ عەرەب و تورکمان ، تەوافوق بکەن.
یەکێتی حەتمەن پۆستی پارێزگاری دەوێ ، لەم حاڵەتە دەبێ پارتی بە پۆستێکی ئیداری ڕازی بکات یان پۆستێکی ئەمنی .
بۆ نمونە بەڕێوەبەری پۆلیس یان قائمقامی کەرکوک.
تا یەکێتی بتوانێ لە گەڵ پارتی پێکەوە بچنە تەوافوق لە گەڵ عەرەب و تورکمانەکان و حکومەت پێکبێنن.
ئەمە لە کاتێکدایە ، ئەگەر پارتی ڕازی بێت و لە گەڵ یەکێتی ڕێکبکەون .
خۆ ئەگەر پارتی و یەکێتی ڕێک نەکەون ، ئەوە هەم بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی خۆ جێیی زیاتر دەبن ، هەم بۆ یەکێتی قورستر دەبێ کە ئەو کات ناچار دەبێ پەنا بۆ عەرەب یان تورکمان بەرێ تا بتوانێ ڕێککەوتن بکات و حکومەت پێکبێنن.

سیناریۆیەکی تر ئەوەیە.
لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی ، یەکێتی بچێت و تەوافوق لە گەڵ عەرەب بکات ، بە تایبەت ڕاکان جبوری داوای پۆستی پارێزگار بکات و سەرۆکی ئەنجومەن بدات بە ڕاکان ، جگە لە چەند پۆستێک تا ڕازی بن و ڕێککەوتن بکەن.
بەڵام لە گەڵ محمد تەمیم ناتوانێ حکومەت دروست بکات و کورسیەکانیان ، ڕێژەی یاسایی تەواو بکات.

سیناریۆیەکی دیکە.
ئەمەیان گرفتە گەورەکەی بەردەم یەکێتی دەبێت ، ئەگەر بێت و پارتی لە گەڵ عەرەب و تورکمان ڕێککەون کورسیەکانیان دەبێت بە 10 کورسی و حکومەت پێکدەهێنن.
بەڵام ئایا عەرەب و تورکمان ، دەتوانن ئەم هەنگاوە بێ یەکێتی بنێن ، من وای دەبینم ئەمەیان هەنگاوێکی مەترسیدار دەبێت و حکومەتێکی نەبەکام لە دایک دەبێ

سیناریۆی دیکە.
ئەمەیان لاوازەو ناکرێ ، چونکە بە یەکێتی و تورکمانەکان دەبنە 7 کورسی ، خۆی پێویستی بە 9 کورسیە تا بتوانن حکومەت دروست بکەن.
ئەمانە سیناریۆکانی بەردەم ، پێکهێنانی حکومەتی خۆ جێیی کەرکوکە ، بەڵام بەربەستەکان زۆرن و ناکۆکیەکان ئەوەندە کەم نین تا بتوانن ، لەو ماوە یاساییەی هەیە حکومەت پێکبێنن.
ئەوەی گرنگە تەواوفوق و ڕێککەوتنی نێوان هێزە سیاسیەکانە ، بە دەر لەمە هیچ بژاردەیەکی دیکەیان نیە.

وتاری زیاتر