کەرکوک لەنێوان راکان جبوری تورکمان و رێبوار تەهای کورد
حەوت ساڵ لە دەسەڵاتی ڕاکان جبوری بێ کارەبایی گرانبونی پارەی ئەمپێری مۆلیدە، کەم ئاوی لە بەشێک لە گەڕەکەکانی کەرکوک.
دەیان گەندەڵی.
کەچی تورکمان و عەرەب یەک جار بەیانیان دەرنەکرد دژی
یەک خۆپیشاندانیان نەکرد، یەک جار نەیانوت عەرەب واو ڕاکان ئاوها.
ئێستاشی لە گەڵ بێت ئەوان دوای خانەنشین بوون هێشتا شەڕی مانەوەی ڕاکان جبوری دەکەن لە پۆستی پارێزگار.
دەیان ڕۆژنامەنوس و پەیجی عەرەبی هەیە، یەک ڕاپۆرتیان دژی ڕاکان و گەندەڵیەکانی نەکرد.
کەچی دوو ڕۆژە کووردێک بوە بە پارێزگار دەیان پەیجی و ڕۆژنامەنووس کەوتونەتە وێزەی ڕێبوار تەها و یەکێتی.
من دەیان تێبینیم لە سەر یەکێتی هەیە، لێرەوە لەم فەیس بوکەی خۆم دەیان ڕەخنەم گرتوە لە نزیکەوە بە زۆربەی بەرپرسانی یەکێتیم وتوە.
بەڵام کە دەگاتە پرسی بەڕێوەبردنی ئیدارەی کەرکوک بە بێ دوو دڵی حەز دەکەم کوردێک بێت نەک کەسی دیکە.
لە کەرکوک پرسی نیشتیمانی و نەتەوەییمان هەیە، بابەتی تەعریب و یەکلایی کردنەوەی کێشە نیشتیمانیەکانمان هەیە.
ناکرێ ئێستا بەم شێوەیە هێشتا بسم اللە بکەوینە وێزەی یەکتری ئاخر کورد بۆیە نابێتە هیچ ئەوە حاڵێتی.
کەرکوک بارودۆخی سیاسی و ئیداری هەستیارە دانیشتوانەکەی تینوی ئیسراحەت و دور لە شەڕن، ناکرێ ئێمەو مانان ئەوەندەی دیکە باری سەر شانیان قورس بکەین.
کاک ڕێبوار هاوڕێی هەموومانە، پێشتر چەندین جار پێکەوە بووین و دانیشتوین و قسەمان کردوە ، با ئەم ماوەیە واز لە بابەتی حزبایەتی بێنین و لە پێناو کورد نەک یەکێتی هاوکاری بین تا بتوانێ سەرکەوتوو بێت، ئەگەرنا خۆ دەتوانین لە ئەگەری کەمتەرخەمی ئیداری ڕەخنەی جدی و بە جێمان بۆی هەبێت.
ئەم قسانەم پێشتر لە شوێن و جێی خۆی وتوە.