سەلەفییەکان و 10 سەرنج و ئامۆژگاری.

لە لایەن یوسف گەرمیانى23/12/2023

مرۆڤە ژیرەکان کاتێک ئامۆژگارییەکیان دەکرێت [ئەگەر هەموشیان بە دڵ نەبێت] بەدوای حەق وڕاستییەک دەگەڕێن لەو ئامۆژگارییە وەریگرن..
خودا هەمومان هیدایەتدا
ئەمانەش سەرنج و ئامۆژگارییەکانن :
1 ) . سەلەفییەت مەنهەجە نەک مەذهەب ..
مەنهەج ناگۆڕێ مەذهەب ئەگەری گۆڕینی هەیە لە شوێن بۆ شوێن ولەکات بۆ کات تەنانەت لە شەخص بۆ شەخصیش،
بەڵام دەستکاری مەنهەج و ئوصول و ئەساسیات ناکرێ شتێک کە دوێنی لە مەنهجدا حەرام بوبێ ئەمڕۆ حەڵاڵ ناکرێت یان بە پێچەوانەوە ، ئەمەیان توشبونە بە فتنە و لادان و ئینحراف ،
بەڵام گۆڕینی فەتوای مەذهەب قەدیم بە جەدید ئاساییە بە گوێرەی قواعد وبەڵگەی شەرع کە گەورە زانای مەنهەجی سەلەف و سوننەی لە سەر بووە وەک ئیمامی شافعی رحمە اللە تعالی.
عن حذيفة رضي الله عنه قال: " إذا أحب أحدكم أن يعلم أصابته الفتنة أم لا، فلينظر؛ فإن كان رأى حلالا كان يراه حراما فقد أصابته الفتنة، و إن كان يرى حراما كان يراه حلالا فقد أصابته " رواه الحاكم في مستدركه وقال: هذا حديث صحيح على شرط الشيخين ولم يخرجاه
2 ) واز لە خۆ بەباشزانین ( تزكية الذات) و بەکەم زانینی بەرامبەر (تحقير الغير)بهێنن چونکە ئەمە لە سیفاتی خەوارجە..
3 ) گرنگیدان بەو ڕەوشت و ئاکار و کردارانەی کە لای خودا خۆشەویستمان دەکات
وەک ڕەحم و سۆز و خۆبەکەم زانین بە رامبەر باوەڕداران و سەربەرزی و عززەت و دامەزراوی بەرامبەر کافر و بێباوەڕان
خەڵکانێک کە خودا خۆشیانی ئەوێت و ئەوانیش خودایان خۆشدەوێت بە شایەتی خودای پەروەردگار ئەمانەن{ یُحِبُّهُمۡ وَیُحِبُّونَهُۥۤ أَذِلَّةٍ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِینَ
أَعِزَّةٍ عَلَى ٱلۡكَـٰفِرِینَ
یُجَـٰهِدُونَ فِی سَبِیلِ ٱللَّهِ
وَلَا یَخَافُونَ لَوۡمَةَ لَاۤئمࣲۚ
ذَ ٰ⁠لِكَ فَضۡلُ ٱللَّهِ یُؤۡتِیهِ مَن یَشَاۤءُۚ}[سُورَةُ المَائـِدَةِ: ٥٤]
4 ) گریگیدان بە بابەتی وەلاء و بەڕاء و هاوخەمی و هاوکار و پشتیوانی لە هەموو هەم و (قضایای) ئوممەتی ئیسلامی و بزانن دۆستایەتی لەگەڵ کێ دەکەن و تەبەڕا لە کێ دەکەن و لە ڕیزی کێ دەوەستن و کارتان دەچێتە بەرژەوەندی کێیەوە چونکە خوای پەروەردگار دوو جار لە قورئانی پیرۆزدا باسی (حزب اللە) و تاقمی خۆی کردووە هەردوو جار پەیوەستی کردووە بە (ولاء و براء)
یەکەم :
{ وَمَن یَتَوَلَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ فَإِنَّ حِزۡبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلۡغَـٰلِبُونَ } [سُورَةُ المَائـِدَةِ: ٥٦]
دوهەم:
{ لَّا تَجِدُ قَوۡمࣰا یُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡیَوۡمِ ٱلۡـَٔاخِرِ یُوَاۤدُّونَ مَنۡ حَاۤدَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَوۡ كَانُوۤا۟ ءَابَاۤءَهُمۡ أَوۡ أَبۡنَاۤءَهُمۡ أَوۡ إِخۡوَ ٰ⁠نَهُمۡ أَوۡ عَشِیرَتَهُمۡۚ أُو۟لَـٰۤئِكَ كَتَبَ فِی قُلُوبِهِمُ ٱلۡإِیمَـٰنَ وَأَیَّدَهُم بِرُوحࣲ مِّنۡهُۖ وَیُدۡخِلُهُمۡ جَنَّـٰتࣲ تَجۡرِی مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَـٰرُ خَـٰلِدِینَ فِیهَاۚ رَضِیَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ وَرَضُوا۟ عَنۡهُۚ أُو۟لَـٰۤئِكَ حِزۡبُ ٱللَّهِۚ أَلَاۤ إِنَّ حِزۡبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ } [سُورَةُ المُجَادلَةِ: ٢٢]
5 ) گریگیدان بە تەزکییە و پاکردنەوەی ناخ وجوان کردنی ڕەوشت و ئاکار (حسن الخلق) ..
6 ) گرنگیدان بە ناوەڕۆک و جەوهەر و مەقاصدی شەرعی لە هەموو ڕووەکانی دین
هەم لە عیبادات و هەم لە باقی بەشەکانی شەرع ودین ئەمەش زۆر زۆر گرنگە..
7 ) . تەقلید مەکەن (اتِّباع) بکەن.
چاک وایە بەحەق بڵێن حەق ئەگەر حزبیەکیش بیڵێت !! بە ناحەقیش بڵێن ناحەق ئەگەر سەلەفیەکیش بیڵێت
{ وَلَا یَجۡرِمَنَّكُمۡ شَنَـَٔانُ قَوۡمٍ عَلَىٰۤ أَلَّا تَعۡدِلُوا۟ۚ ٱعۡدِلُوا۟ هُوَ أَقۡرَبُ لِلتَّقۡوَىٰۖ }[سُورَةُ المَائـِدَةِ: ٨]
نمونە :
تا دوێنێ سەرانی سەلەفییەکان دەیانوت دەنگدان بە ئیسلامییەکان حەرامە ، بە شێوازێکی گشتی و عام خەڵکە سەلەفییەکە شوێنیان کەوتن!!
ئەمڕۆ وتیان دەنگدان بە عەلمانییەکان پێویستە شوێنیان کەوتن!!
ئەگەر دوێنێ کاتێک ئیسلامییەکان فەتواکانی شێخ عوثەیمین وبن باز وهەندێکی دیکەی زانایان دەهێنایەوە کە دەڵێن دەنگدان واجبە بە ئیسلامییەکان هەندێ لە برایانی سەلەفی شوێنی بکەوتایەن و هەندێکی دیکەشیان ڕەدیان بکردایەوە دەمانوت موقەلید نین ،
بەڵام کاتێک بە عام و گشتی شوێنی شتێک بکەون پاشان لە زەمەنێکی دیکە بە عام و گشتی شوێنی پێچەوانەکەی بکەون لە سەر ڕای گەورە و مامۆستاکەیان زۆر بەڕونی دەردەکەوێت کە ئەمە نەک بەس تەقلیدی کوێرانەیە بەڵکو کارەساتە و حزبایەتییەکی ناشرعی و ترسناکە چونکە لە زمان و(لغة) و شەرعیشدا ئەمە حزبایەتییە !!
حزب لە زبان و( لغة) بە مانای( جماعة من الناس )یان( صنف من الناس) یان (طائفة من الناس ) يجمعهم هدف واحد،
واته حزب : کۆمەڵە خەڵکێکە ئامانجێک کۆیاندەکاتەوە.
جا ئەو کۆمەڵە چاک بن یان خراپ لە سەر حەق کۆببنەوە یان لە سەر خراپە.
وە لە زبانی عەربی هاتووە دەڵێن (حزب)ەکەی فڵان کەس واتە هاوبیرەکانی کە لە سەر ڕاوبۆچونەکانین له( تاج العروس ) هاتووە ( حزب الرَّجُلِ : أَصْحَابُه الذينَ على رَأْيِه)
لە( لسان العرب)دا هاتووە ( وحزب الرجل :
أصحابه وجنده الّذين على رأيه. وكلّ قوم تشاكلت قلوبهم وأعمالهم فهم أحزاب، وإن لم يلق بعضهم بعضا. و{كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ} [المؤمنون : 53] * : كلّ طائفة هواهم واحد.) ئەم بابەتەش بابەتی ئایە سەلەفییەکان حزبن ؟ !! لە کاتێکی نزیکدا ان شاءاللە بە بەڵگەی ڕون و فەتوای کۆن و نزیکی لە سەر باس دەکەین ،
8 ) . حەق بە کەسەکانەوە مەناسن حەق بناسن ئەو کات ئەهلی حەق دەناسن.
ئاممان سەد ئاممان مەنهەج مەکەنە قوربانی ئەشخاص !! حەق و ڕاستیش بە ئەشخاصەوە مەناسن ،
جاء في الأثر عن علي رضي الله عنه: لا تعرف الحق بالرجال اعرف الحق تعرف أهله،
وقال بعض العلماء: من عرف الحق بالرجال حار في متاهات الضلال.
برایانم وا دروست و گونجاوە کە تەنها پەیوەستبونتان بە مەنهەجەوە بێت نەک شەخصەکان،
شەخصەکان دەگۆڕێن بەرەو چاک و خراپ مەنهەج ثابت ونەگۆڕە خەڵکانێک دەبینرێن زۆر مەشغوڵن بە پەیوەستبون و پاراستنی ئەشخاص کەمتر باسی مەنهەج دەکەن ئەمەش هەڵەیەکی ڕونە و ئاشکرایە..
وا چاکە بە دەنگێکی بەرز و بە ڕون و ڕەوان و بێ شاردنەوە بڵێن بانگەشەکارانی سەلەفی هەڵەی گەورەیان کردووە لە ڕابردو بەو هەموو هەجر و تەبدیع و سەلام نەکردن و دورکەوتنەوە لە ئیسلامییەکان و دژایەتیان و نزیکبونەوە لە عەلمانییەکان و دۆستایەتیان ....وئیستاش بە هۆی بە دەستخستنی هەندێ بەرژەوەندی وەهمی سەیر و سەمەر مەنهەجی سەلەفیان لەکەدارکرد ،
سەلەفییەکان دەڵێن ئیسلامییەکانیش لەم جۆرە هەڵەیەیان زۆرە !!!
هیچ کات هەڵەی ئیسلامییەکان نابێتە پاساو بۆ ئینحراف و لادان لە ڕێگای هاوەڵان و سەلەف ،
مەنهەجی پاکی سەلەفی ئامانەتە لە قیامەت پرسیارمان لێی دەکرێت، نابێت ئاوا ناشرین کرێت و خەڵکی لێی دورخرێتەوە،
دەبێت خەڵکانێک پێشەوایەتی سەلەفییەت بکەن کە تێگەشتو و پێگەشتو و بەئەزمون و لەخواترس و دڵفراوان و شارەزا لە (ٲصل) و (عصر) و ڕاستگۆ لە شوێنکەوتنی سەلەف و (زاهد) لە ناو و دونیا و شوهرەت بۆ خودا صوڵحا حەز لە صوڵح و برایەتی و دامەزرا ..
وە هەرگیز هەرگیز ناکرێت لێگەڕێن کەسانێک خاڵی لەو سیفەتانەی باسمان کرد وژیانیان پڕ بێت لە فەشەل و (تناقض ) و(تلون) پێشەوایەتی سەلەفییەت بکەن چونکە ئەو کات دەبێتە خیانەت لە ئەمانەت!!
9 ). حەق لە هەموو کەس وەرگرن
(معاذ) کوری (جبل)رضي الله عنه ئەفەرموێت
: ( اقبلوا الحق من كل من جاء به)
رواه أبو داود (٤٦١١) , والحاكم (٤/ ٥٠٧). قال الحاكم: صحيح على شرط الشيخين ولم يخرجاه وقال الألباني :صحيح الإسناد موقوف.
10 ) ئیسلام (فعل) و کردارە (رد فعل) و کاردانەوە نییە.
لە سەر هەڵەی ئەحزابی ئیسلامی مەژین ، بۆ کارەکانتان بەڵگەبێننەوە مەڵێن ئەحزابی ئیسلامیش وایکردووە لەڕابردو ،
هەڵەی ئیسلامییەکان بەڵگەنییە بۆ قیامەتتان ،
مەخەلییەکان و بەناو سەلەفییەکان تەنها و تەنها لە سەر سلبییاتی ئەحزابی ئیسلامی ئەژین ..خۆراکیان عەیب و هەڵەکانی ئیسلامییەکانە ، سەیریش لەوەدایە بەبەردەوام هەڵەی ئەحزابی ئیسلام دوبارەدەکەنەوە!!
زەمەنێکی زۆر قسەیان پێ دەکەن و دەڵێن ضال و مبتەدعن !! پاشان هەمان ڕێچکەی ئیسلامییەکان دەگرنەبەر لە هەڵەکردندا کە تا دوێنێ ضەلالەت و بدعە بو !! ئێستا دین و شرع و سوننەتە !!
واللە ئیستاش شەرع نییە شەرمە شەرم..
یا بە ئاشکرا بڵێن تا دوێنێ ئیسلامییەکان لە سەر حەقبون ئێمەش شوێنیان کەوتین ئەمە باشترە لەوەی ناشەرعییەکانیان بکەن بە بەڵگە ،
ئەو کات بەڵگەی کار و هەڵوێستەکانتان تەنها و تەنها ئەوە دەبێت کە ئیسلامییەکانیش دوێنێ وایان کردووە ،
هەڵەی ئیسلامییەکان دەبێت ڕەدکرێتەوە نەک شوێنی کەون و بەبەڵگە بیهێننەوە!!!!
بەڵام کاتێک ئیسلامییەکان فەتوای شێخ بن باز و شێخ عوثەیمین ئەهێنایەوە و بە ناو سەلەفییەکان ڕەدیان دەکردەوە و بە حەرام باسیان لێیوەدەکرد !!
ئیستا کە پێچەوانەی ڕابردو و زۆر خراپتر پانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن نەک بۆ حزبێکی ئیسلامی بۆ حزبێکی عەلمانی !!!!و تٲویلی ناشەرعییانەی بۆ دەکەن ئێوەی خەڵکانی سەلەفی لە سومعەتی دەعوەکەتان ناترسن کە وێناتان لای موسڵمانان وا دەرکەوێت کە وەک حزبییەکی موتەعەصبن
یان موقەلدێکی سەیر و سەمەر
یان مەصلەحچییەکی دور لە (مبادئ) دەرکەون و تەماشاکرێن !!،
بە داخەوە نوێنەرایەتییەکی خراپی مەنهەجی سەلەفییەتان کرد و سەلەفییەتتان وەک مەنهەجێکی شپرز و لاواز نوقصان و ناتەواو پیشاندا !!
بەڕاستی وەک پێویست لە خودا نەترسان لە هەڵگرتن و ئەداء وپێشکەشکردنی ئەمانەتی مەنهەجی هاوەڵان و سەلەفی ئوممەت ،
فاتقوا الله في حمل وأداء هذه الأمانة الکبری.!!!!

وتاری زیاتر