گەورەیی (صلاح الدين الأيوبي) وبچوکی نەیارانی.

لە لایەن یوسف گەرمیانى15/04/2025

ویژدان و( انصاف ) لە نێوان
 گەورەیی (صلاح الدين الأيوبي) وبچوکی نەیارانی.

لە نێو خەڵکانی خاون ویژدان و( انصاف ) لە هەمو جیهانی ئیسلامی وکوفردا  زۆر بە سەرسامی وگەورەیی ومەزنی ئەڕواننە (صلاح الدين الأيوبي) چونکە لە تەواوی بەهێزبونیدا لە تەواوی سۆزو میهرەبانیدا بووە،
لە لوتکەی دەسەڵاتیدا زۆر خاکیبووە،
لە ئەوپەڕی غیرەت وئازای ژیانی
 پڕ پڕ بووە لە ئارامی ولە سەرخۆی ونەرمونیانی،
پیاوێکی زۆر خواناس و بۆخوا بوو، 
ڕەوشت بەرزو بۆ ئیسلام ماندوو،
دادپەروەر لەگەڵ دۆست ودوژمن ،
خەمخۆر وڕاستگۆ ودڵسوز  بەرامبەر هەموو ئەوانەی حاکم ودەسەڵاتدارییان بووە بە موسڵمان وکافریانەوە،
ناسراو ( مشهور) بووە بە چاکی هەلسوکەوتی لەگەڵ ( أهل الكتاب) گاور و جولەکە،
ودونیا نەویست و( زاهد) بووە بە رامبەر پارە وموڵک وسامان ،
پیاوێکی مەرد و(مجدد)ی ئوممەتی ئیسلامی بووە لە تێکوشان وجیهاددا وەک شێخ بن باز دەفەرمۆێت،
زۆر زۆر گرنگی دەدا بە نویژی جەماعەت لە مزگەوتدا ، 
زۆر عابد و ڕوولە خودا بوو،
بەخشندە ورەفتار جوان سەنگین وبۆ خودا صوڵحاو،
زۆر گرنگی داوە بە زانایانی ئیسلام،
 و زانای گەورەی ئیسلام(ابن قدامة المقدسي) خاون كتێبی گەورەی فقەی ئیسلامی(المغني) سەرکردەی دەستی راستی سوپاکەی (صلاح الدين)بووە،
داخەکەم ئەو زەمانە زەمانێک بوو زانایانی ئیسلام لە هەموو ڕوویەکەوە پێشەنگ وپێشەوا بوون ئیمامی مزگەوت وسەرکردەی جەنگ وحاکمی وڵات وقوتابخانەی گەورەی دونیانەویستی وحەق بێژی  وڕەوشت بەرزی وخواناسی وخواپەرەستی بوون،
لە کوتاییدا دەگەرێمەوە  وئەڵیم  هەموا جیهانی ئیسلام وکوفر سەرسامی صلاح الدين بوون ئەدی ئەبێ هۆی چیبێ خەڵکانێکی نێو عەلمانی وناحەزانی ئیسلام چاویان ئەم راستییە نەبینن ونیگرانبن لە صلاح الدين سوکایەتی وبێڕێزی بەرامبەر بکەن ؟!! بێگومان کەمێک لە تێڕوانین وبیرکردنەوە وڵامی راستی ئەو  پرسیارەمان ئەداتەوە ئەویش ئەوەیە کە صلاح الدين تەنهاو وتەنها  ئیسلامی کردبووە رێگا ورێباز و(منهج)ی ژیان ئەوەش تەواوی سەربەرزی وشانازی وڕاستی وگەورەی وبەختەوەری و بڵندیە بۆ مرۆڤ گەر بییەوی رێز لە مروڤایەتی خۆی بگرێ وبەندایەتی خۆی بو خودای هەمو جیهانیان بسەلمێنی،
صلاح الدين جیهانێکی گەورەیە لە گەورەی ئەم مەخلوقە بچوکانە چێن باسی لێوە بکەن وبێڕێزی بەرامبەر بنوێنن،
ئاورێگ لە مێژوو بدەنەوە کەمێک بۆ ئەوەی  شەرم بکەن شەرم بەڵام ( إذا لم تستح فاصنع ما شئت) .

وتاری زیاتر