نیشتمان پەروەرییە یان دژایەتی خودا؟!

لە لایەن یوسف گەرمیانى31/01/2026

د. یوسف گەرمیانی
ئەم کچە بچووکە کێ فێری بێ ڕێزی کرد؟!
بۆ فێری کرد؟!!
بۆ بێ رێزییەکەی پەخشکرا؟!
چیان دەوێ؟!!
چیان پێیە بۆ میللەت
جگە لە شەڕ و بەڵا و مەینەت؟!
هێچ سنورێکی ڕێزگرتن ماوە لە خودا و پێغەمبەر و ئیسلام نەشکابێ؟!
پاشان ئیسلام و خودا و پێغەمبەر بۆ؟!
ئیسلام پشتیوانی چ زوڵمێکە، چ لادان و ئینحرافێکە؟!
مامۆستایانی ئایینی و ئەوقاف و بانگخوازان و خەڵکی موسڵمان و حزبە ئیسلامییەکان و سەلەفی و ئەشعەری و صوفی و ودیندارەکان کوا هەڵوێستتان؟
بەیەک دنگ بڵێن نا بۆ بێ رێزیتان.
بەناوی نیشتمان پەروەرییەوە دەیانەوێ توێژ و نەوەیەکی مولحید وبێ دین ودژ بە خودا و پێغەمبەری ئازیزمان دروست بکەن.
توێژ و نەوەیەکیان دەوێت ڕاکێشەری (توڕەیی)ی خودا و هاتنی بەڵا و بەدبەختی و بێ ئەدەبێ و نەهامەتی.
بێ ئەدەبی لەوە گەورەتر دەبێ، کەبە ڕۆژی ڕوناک و بە بەرچاوی هەموو دونیاوە لە کەناڵ و میدیاوە سوکایەتی بە خودا و پێغەمبەری ئازیز و دین و ئایینی خودا کە ئیسلامە بکرێ!؟
ئەگەر بەناوی خۆشەویستی نیشتمان دژایەتی خودا کرا، ئەوە کوفر و ئیلحادە، لیێ ڕاکە، دژی هەموو کوفر و بێرێزیەک بوەستە و لێی تەبڕڕابە.
لە ژێر هیچ بیانویەک، پشتیوانی بێ باوەڕ و دژە دینەکان مەکەن، بە هاندانێکی ئێوە لە ژێر هەر ناونیشانێک بێت، هەرکەسێک بچێتە ریزی بێباوەڕ و مولیحد ودژە دینەکان، ئێوە بەرپرسیارن لای خوای پەروەردگار.
هەر دیمەنێک زوڵم و ناحەقی و وگاڵتەکردن بە دیل و بێویژدانی و دڵرەقی بگرێتەخۆ ئیسلام لێی بەرییە و رەدی دەکاتەوە.
ئەگەر حەق و ڕاستیەک خراپ بەکارهێنرا، نابێت حەق و ڕاستییەکە ڕەتکەینەوە، بەڵکو دەبێت خراپ بەکارهێنانی ڕاستیەکە ڕەتکەینەوە و ئینکاریکەین، نەک خودی ڕاستی و حەقەکە.
پزیشکێک کارەکەی خراپ بەکاربهێنێت، نابێت زانستی (پزیشکی) ڕەتکەینەوە، بەڵکو خراپ بەکارهێنانەکەی ئەو پزیشکە ڕەتکەینەوە.
بەڵام خەڵکانێکی چەپ و مولحید و بێباوەڕ دەیانەوێ هەڵەی موسڵمانێک کە لەو کارەیدا پێچەوانەی ئیسلام جوڵاوەتەوە بیخەنە سەر خودی ئیسلام، ئەمەش پیلان و دژایەتیکردنی ئیسلامە وریابن موسڵمانان!
#روون_میدیا

وتاری زیاتر