بەشی یەکەم
وەڵامی چەن پرسیارێکی گرنگ سەبارەت بە وشەی حزب و جۆرەکانی ؟!
و حوکمی کارکردن لەگەڵ ئەحزابی ئیسلامی ؟!
و تعاون و هاوکاریکردنیان ؟!
و چی لە حزبایەتی ناشرعییە ؟!
و ئایە مەدخەلییە بەناو سەلەفییەکان حزبن یان نا ؟!!
● . حزب واتا و مانای چییە ؟!!!
حزب لە ڕوی زبان و قورئان و سوننەت بە چی واتا و مانایەک هاتووە؟
حزب لە زبان و( لغة)ی عەرەبیدا بە مانای( جماعة من الناس ) یان( صنف من الناس) یان (طائفة من الناس يجمعها غرض واحد) المعجم الوسيط[١٣٥/١]
واتا کۆمەڵە خەڵکێک ئامانجێک کۆیانکاتەوە
جا ئەو کۆمەڵە چاک بن یان خراپ لە سەر حەق کۆببنەوە یان لە سەر خراپە.
● . حزب لە قورئانی پیرۆزدا :
لە قورئانی پیرۆزدا بە چەند واتایەک هاتووە :
1. بە واتای عەشیرەت
ئەو عەشیرەتانەی کۆبونەوە بۆ دژایەتی پێغەمبەری ئازیزمان ﷺ خوای پەروەردگار ناوی لێنان (ٲحزاب) و بەشێک لە سورەتی (الٲحزاب) بەو هۆیەوە دابەزیوە ، مەبەستیش لە ئەحزاب عەشیرەت و قبیلەکانی ( : قُرَيْشٌ وَغَطَفَانُ وَبَنُو قُرَيْظَةَ) ئیمامی (الطبري)رحمه الله تعالى ئەفەرموێت لە تەفسیری { یَحۡسَبُونَ ٱلۡأَحۡزَابَ لَمۡ یَذۡهَبُوا۟ۖ}
[سُورَةُ الأَحۡزَابِ: ٢٠] ( الأحزاب، وهم قريش وغطفان.)
٢ . ئەو قەوم و خەڵکانەی کە پێغەمبەرانیان بۆ ڕۆشتووە وەک لە سورەتی[غَافِرٍ: ٣٠-٣١] هاتووە { یَـٰقَوۡمِ إِنِّیۤ أَخَافُ عَلَیۡكُم مِّثۡلَ یَوۡمِ ٱلۡأَحۡزَابِ (٣٠) مِثۡلَ دَأۡبِ قَوۡمِ نُوحࣲ وَعَادࣲ وَثَمُودَ وَٱلَّذِینَ مِنۢ بَعۡدِهِمۡۚ (٣١) }
( الأحزاب) لێرەدا قەومی نوح و عاد و ثەمود و ئەوانەی کە تیاچون لە دوای ئەوان ..
{ ..وَثَمُودُ وَقَوۡمُ لُوطࣲ وَأَصۡحَـٰبُ لۡـَٔیۡكَةِۚ أُو۟لَـٰۤئِكَ ٱلۡأَحۡزَابُ (١٣) } [سُورَةُ صٓ: ١٢-١٣]
٣ . هەموو کافر و دوڕووەکان
خوای پەروەردگار بە (حزب الشیطان) ناویبردوون { أَلَاۤ إِنَّ حِزۡبَ ٱلشَّیۡطَـٰنِ هُمُ ٱلۡخَـٰسِرُون} [سُورَةُ المُجَادلَةِ: ١٩]
وەهەر قەوم وکۆمەڵ و خەڵکانێک دڵ و بیروبۆچون و کارەکانیان لە یەک بچێت ئەوانە ( حزب )ن ئەگەر بە یەکیش نەگەشتبن وەک ابن منظور دەفەرموێت :
( وَالْمُنَافِقُونَ وَالْكَافِرُونَ حِزْبُ الشَّيْطَانِ، وَكُلُّ قَوْمٍ تَشَاكَلَتْ قُلُوبُهُمْ وَأَعْمَالُهُمْ فَهُمْ أَحْزَابٌ، وَإِنْ لَمْ يَلْقَ بَعْضُهُمْ بَعْضًا بِمَنْزِلَةِ عَادٍ وَثَمُودَ وَفِرْعَوْنَ أُولَئِكَ الْأَحْزَابُ. وَ ڪُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ: ڪُلُّ طَائِفَةٍ هَوَاهُمْ وَاحِدٌ.) [لسان العرب ٣٠٨/١]
٤ . ئەوانەی وەلاء و دۆستایەتیان بۆ خودا و پێغەمبەر ﷺ و باوەڕدارانە و تەبەڕان لە دوژمنانی خودا و پێغەمبەر ﷺ لە قورئانی پیرۆز بە حزب اللە وەصف کراون
{ وَمَن یَتَوَلَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ فَإِنَّ حِزۡبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلۡغَـٰلِبُونَ } [سُورَةُ المَائـِدَةِ: ٥٦]
{ لَّا تَجِدُ قَوۡمࣰا یُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡیَوۡمِ ٱلۡـَٔاخِرِ یُوَاۤدُّونَ مَنۡ حَاۤدَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَوۡ كَانُوۤا۟ ءَابَاۤءَهُمۡ أَوۡ أَبۡنَاۤءَهُمۡ أَوۡ إِخۡوَ ٰنَهُمۡ أَوۡ عَشِیرَتَهُمۡۚ أُو۟لَـٰۤئِكَ كَتَبَ فِی قُلُوبِهِمُ ٱلۡإِیمَـٰنَ وَأَیَّدَهُم بِرُوحࣲ مِّنۡهُۖ وَیُدۡخِلُهُمۡ جَنَّـٰتࣲ تَجۡرِی مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَـٰرُ خَـٰلِدِینَ فِیهَاۚ رَضِیَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ وَرَضُوا۟ عَنۡهُۚ أُو۟لَـٰۤئِكَ حِزۡبُ ٱللَّهِۚ أَلَاۤ إِنَّ حِزۡبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ } [سُورَةُ المُجَادلَةِ: ٢٢]
● ] . حزب لە حەدیس و فەرمودەدا : ُ
وشەی حزب لە کتێبەکانی حەدیس و فەرمودە بە هەمان مانای (طائفة ) و جەماعەت هاتووە
ئیمامی بوخاری ڕوایەتی کردووە لە عائیشەی خێزانی پیغەمبەری خودا رضي الله عنها فەرمویەتی :
( أنَّ نِسَاءَ رَسولِ اللَّهِ ﷺ كُنَّ حِزْبَيْنِ، فَحِزْبٌ فيه عَائِشَةُ وحَفْصَةُ وصَفِيَّةُ وسَوْدَةُ، والحِزْبُ الآخَرُ أُمُّ سَلَمَةَ وسَائِرُ نِسَاءِ رَسولِ اللَّهِ ﷺ..)
کەواتە وشەی حزب لە قورئان و سوننەت و زبان و لغەی عەرەبیدا تەسک ناکرێتەوە لە ئەحزابی سیاسی کە ئەمڕۆ پێناسەی دەکرێت،
ئەصڵەن وشەی حزب لە قورئان و سوننەت و زبان و لغەی عەرەبیدا نەهاتووە بە مانای ئیصتلاحی حزبی سیاسی ئەمڕۆ ،
هەرچەندە ئەحزابی سیاسیش دەگرێتەوە بەڵام واتا ڕاستەکەی کە قورئان و سوننەت و زبان و لغەی عەرەبیدا هاتووە ئەوەیە :
بەشێک لە خەڵکی و جەماعەت و طائفەتێک کە ئەمانجێک کۆیانکاتەوە
جا ئەگەر عەشیرەتێک بن،
یان حزبێک سەرۆک یان ئەمیرێکی بێت
یان زانایەک یان مامۆستایەک تێڕوانین و تەوەجهێکی تایبەتی هەبێت و شوێنکەوتو و قوتابی هەبێت و ئامانجێک کۆیانکاتەوە جا حزبی سیاسی بن یان حزبی سیاسی نەبن ، چاک بن یان خراپ ،
ئەگەر تەماشای قورئان و سوننەت بکەین دەبینین وشەی (حزب) بە (مفرد) و(مثنی) و (جمع) واتە بە تاک و دوو حزب و کۆ هاتووە لە قورئان و سوننەت هیچیان بەمانای حزبی سیاسی نەهاتووە
• ( مفرد) تاک :
( حزب اللە) و (حزب الشیطان)
• (مثنی ) دوو حزب :
( { ثُمَّ بَعَثۡنَـٰهُمۡ لِنَعۡلَمَ أَیُّ ٱلۡحِزۡبَیۡنِ أَحۡصَىٰ لِمَا لَبِثُوۤا۟ أَمَدࣰا }[سُورَةُ الكَهۡفِ:١٢]
تاقمێکیان یارانی ئەشکەوتن ئەویتریان خەڵکی شارەکەبون کە ڕایان جیاواز بو لە سەر ماوەی مانەوە و خەویان لەو ئەشکەوتە.
لە حدیث ( أنَّ نِسَاءَ رَسولِ اللَّهِ كُنَّ حِزْبَيْنِ)
خێزانەکانی پێغەمبەرﷺدوو تاقم بون ، تاقمێکیان (عَائِشَةُ وحَفْصَةُ وصَفِيَّةُ وسَوْدَةُ)
تاقمەکەی دیکەش [ أُمُّ سَلَمَةَ] وباقی خێزانەکانی رَسول اللَّهِ ﷺ..)
• (جمع) کۆ :
{ یَحۡسَبُونَ ٱلۡأَحۡزَابَ لَمۡ یَذۡهَبُوا۟ۖ}
[سُورَةُ الأَحۡزَابِ: ٢٠
{ ..وَثَمُودُ وَقَوۡمُ لُوطࣲ وَأَصۡحَـٰبُ لۡـَٔیۡكَةِۚ أُو۟لَـٰۤئِكَ ٱلۡأَحۡزَابُ (١٣) } [سُورَةُ صٓ: ١٢-١٣]
ئەم دوو ئایەتەش پێشتر باسمان کردووە کە باس لە عەشیرەت.. و قەومی پێغەمبەران دەکەن ،
● ] . حوکمی شەرعی (حزب) و لە نێو حزبون چییە ؟
حزب و تەجەمەع لە خودی خۆیدا حوکمێکی شەرعی دیاریکراوی نییە ، بەڵکو پەیوەستە بەو نییەت و ئامانج وکارانەی خەڵکەکەی کۆکردووەتەوە ،
ئەگەر حزب و جەماعەتەکە بۆ طاعەتی خودا و پێغەمبەرﷺ بێت ئەوە باش و سوپاس کراوە،
وە ئەگەر پێچەوانەش بێت ئەوە خراپ و ذەمکراوە ،
شێخ الاسلام ئبن تەیمیە رحمه الله ئەمەی بە جوانی ڕونکردووەتەوە کە دەفەرموێت :
"( فمن تكفل بأمر طائفة فإنه يقال هو زعيم ؛ فإن كان قد تكفل بخير كان محمودا على ذلك وإن كان شرا كان مذموما على ذلك .
وأما " رأس الحزب " فإنه رأس الطائفة التي تتحزب أي تصير حزبا فإن كانوا مجتمعين على ما أمر الله به ورسوله من غير زيادة ولا نقصان فهم مؤمنون لهم ما لهم وعليهم ما عليهم .
وإن كانوا قد زادوا في ذلك ونقصوا مثل التعصب لمن دخل في حزبهم بالحق والباطل والإعراض عمن لم يدخل في حزبهم سواء كان على الحق والباطل فهذا من التفرق الذي ذمه الله تعالى ورسوله فإن الله ورسوله أمرا بالجماعة والائتلاف ونهيا عن التفرقة والاختلاف وأمرا بالتعاون على البر والتقوى ونهيا عن التعاون على الإثم والعدوان" .)
"مجموع الفتاوى" ( 11/92)
شێخ عبدالمجید بن محمود الریمي کە زانایەکی سەلەفی یەمەنییە ئەفەرموێت ( إن التحزب و الحزبية ليست ممدوحة بإطلاق ولا مذمومة بإطلاق ، بل لابد من النظر في متعلقها فإن كان على ما أمر الله به ورسوله فهي حزبية ممدوحة ، وإن كان على خلاف ذلك فمذمومة ، وإن كان بعضها على ما أمر الله ورسوله وبعضها على خلاف ذلك ، مدح ما كان فيه لله ومن أجل الله وعلى ما أمر الله ، وذم ما كان خلاف ذلك كله ) الحزبية ما لها وما عليها ١١-١٢
هەر بۆیە لە قورئانی پیرۆزدا بە مەدح کراوی هاتووە { أَلَاۤ إِنَّ حِزۡبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ }
وە بەزەمکراویش هاتووە {أَلَاۤ إِنَّ حِزۡبَ ٱلشَّیۡطَـٰنِ هُمُ ٱلۡخَـٰسِرُونَ }
پرسیار لە شێخ ابن باز رحمە اللە تعالی ئەکەن سەبارەت بە (انتماء) بۆ جەماعات و ئەحزابی ئیسلامی و تەنها پەیوەستبون بە مەنهەجی ئەو جەمعەی کە انتماء بۆی کردووە ؟
لە وەڵامدا دەڵێت : واجبە موسڵمان پەیڕەوی مەنهەجی حەق بێت و مولتەزم نەبێت بە مەنهەجی هیچ جەمعێک لە ناحەقیدا بەڵام ئاسای و هیچی تیا نیە انتساب بۆ ئەنصار السنە یان (اخوان المسلمین) و موافەقەیان بکەیت لە سەر حەق بێ غلو و زیادەڕەوی یان تفریط و شلگیری ، بەڵام ئەوەی کە تەنها وتەی ئەو حزبە وەرگری و بە هیچ شێوازێک لێی لا نەدەی ئەمەیان جائز نیە ، بەڵکو لەگەڵ حەق و ڕاستی بن لە هەرکوێ بێت ئەگەر حەق لەگەڵ (اخوان المسلمین) بو وەری گرە ، وە ئەگەر لەگەڵ هەر جەماعەتێکی دیکە بو وەریگرە و هاوکاری باقی جەماعاتی دیکە بکەن لە حەقدا ..
ئەوەی جێگای سەرنجە و( موضع الشاهد)بێت ئەوەیە کە دەڵێت ( وٳذا انتسب إلى أنصار السنة وساعدهم في الحق أو إلى الإخوان المسلمين ووافقهم على الحق من دون غلو ولا تفريط فلا بأس)
پاشان دەڵێت ( أما أن يلزم قولهم ولا يحيد عنه فهذا لا يجوز ، وعليه أن يدور مع الحق حيث دار إن كان الحق مع الإخوان المسلمين أخذ به ، وإن كان مع أنصار السنة أخذ به ، وإن كان مع غيرهم أخذ به ، يدور مع الحق ، يعين الجماعات الأخرى في الحق ، ولا يلزم بمنهج معين ولا يحيد عنه ولو كان باطلا، ولو كان غلطا ، فهذا منكر، وهذا لا يجوز ، ولكن مع الجماعة في كل حق وليس معهم فيما اخطأوا فيه ) مجموع الفتاوى و مقالات متنوعة: ٢٣٧/٨
پرسیار لە ( اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء ) کە شێخ ابن باز رحمە اللە تعالی سەرۆکی ئەو لوجنەیە بو : ئایە دروستە ئەحزابی ئیسلامی بەرپابکرێت لە دەوڵەتێکی عەلمانیدا ؟!!
(هل يجوز إقامة أحزاب إسلامية في دولة علمانية .. ؟)
وەڵامی( اللجنة الدائمة ) بەم شێوەیەبو :
ج: يشرع للمسلمين المبتلين بالإقامة في دولة كافرة أن يتجمعوا ويترابطوا ويتعاونوا فيما بينهم سواء كان ذلك باسم أحزاب إسلامية أو جمعيات إسلامية؛ لما في ذلك من التعاون على البر والتقوى.
وبالله التوفيق، وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم
عبد الله بن قعود
عبد الله بن غديان
عبد الرزاق عفيفي
عبد العزيز بن عبد الله بن باز
المصدر : فتاوى اللجنة الدائمة : المجموعة الأول ، المجلد 23 ، فتوى رقم 5651 ، ص408
ئیشی جەماعی و حزبی و ڕێکخستنی توانا و وزەی موسڵمانان و بەکارخستنی بە شێوازێکی ڕاست و دروست بە گوێرەی قورئان وسونەت و سیرەت شتێکی زۆر زەرور و پێویستە و حەق وڕەوایە چونکە جاهیلییەت و کوفری (منظم) بە موسڵمانی شپز و لاواز و (غیر منظم ) ڕوبەرو نابێتەوە باشترین بەڵگەش سیرەت و سوننەتی رسول اللە ﷺ
بەڵام ئەگەر خەڵکانێک ئەم حەق و ڕەوا و زەرورە و پێویستییە خراپ بە کار بهێنن و هەندێ سنوری شەرعی بۆ بشکێنن ئەوکات واجبی شەرعی چی دەبێت ؟!!
واجبی شەرعی ئەوکات بە گوێرەی ئەم دوو خاڵەدەبێت :
١ . دەبێت ئینکاری خراپ بەکارهێنانەکە بکرێت نەک خودی کاری جەماعییەکە کە کارێکی شەرعی و ڕەوایە ،
چون ئەگەر موسڵمانانێک خراپ ئیسلامیان بەکار هێنا ئینکاری ئیسلام ناکرێت ، ئینکاری خراپ بەکارهێنانی ئیسلام دەکرێت
وە ئەگەر خەڵکانێک سەلەفییەت خراپ بەکار بهێنێ نابێت ئینکاری مەنهەجی ڕاستی سەلەفییەت بکرێت بەڵکو دەبێت خراپ بەکارهێنانەکە ئینکار بکرێت.
هەربۆیە کاتێک پرسیار لە شێخ ئەلبانی (رحمه الله تعالى) دەکرێت ئایە جەنابت دژایەتی جەماعاتی ئیسلام دەکەیت لە وەڵامدا دەڵێت نەخێر من پشتیوانی دروستکردنی جەماعاتی ئیسلامی دەکەم بەڵام ئینکاری پەروەردە و مەنهەجی هەڵەی دەکەم کە جەماعاتێک پێیهەڵدەسن .
ئەمەش وتەکەی شێخ ئەلبانییە :
( إنني أؤيد قيام الجماعات الإسلامية ، وأؤيد تخصص كل جماعة منها بدور اختصاصي سواء كان سياسيا أم اقتصاديا أم اجتماعيا ...أقول هذا وأنا اتذكر السنوات الطوال التي عشتها في سوريا كان يحضر دروسي خلالها أعضاء من الإخوان ، و من حزب التحرير ، ومن جماعة التبليغ ، ومن المذهبيين.. وفي هؤلاء من يصرح بتتلمذه علي ، ويقر بالفضل..فكيف نُتَّهم بعد ذلك بمحاربة الجماعات الإسلامية؟!!
كل ما نخالف به تللك الجماعات إنما هو الخروج على الكتاب و السنة في تربية أعضاء تلك الجماعات، وفي ذلك من القضايا التي اختلف فيها قديما و حديثا لا نختلف معهم ولا ننقدهم فهم أحرار في ذلك ...) كتاب الألباني حیاتە وآثاره ٣٩٥_٣٩٦
٢ .واجبی شەرعی لەگەڵ موسڵمانان دوو شتە لە چاکە هاوکاری و تعاون ،
لە خراپەش ئامۆژگاری و دەستگرتن و قەدەغەکردن
وەک خوای پەروەردگار دەفەرموێت :
{ وَتَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلۡبِرِّ وَٱلتَّقۡوَىٰۖ وَلَا تَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَ ٰنِۚ } [سُورَةُ المَائـِدَةِ: ٢]
پێغەمبەر خودا ئەفەرموێت...(انْصُرْ أخاكَ ظالِمًا أوْ مَظْلُومًا. فقالَ رَجُلٌ: يا رَسولَ اللَّهِ، أنْصُرُهُ إذا كانَ مَظْلُومًا، أفَرَأَيْتَ إذا كانَ ظالِمًا، كيفَ أنْصُرُهُ؟ قالَ: تَحْجُزُهُ -أوْ تَمْنَعُهُ- مِنَ الظُّلْمِ؛ فإنَّ ذلكَ نَصْرُهُ.) صحيح البخاري
لە کاری جەماعی و (منظم) و حزبی یان هەرکارێکی دەعەوی وەک ئەوەی بە ناوی سەلەفییەتەوە دەکرێت کۆمەڵە خاڵێک قەدەغەکراو و هۆکارە بۆ تەفریقە و نادروستە :
1 .تەسککردنەوەی (حقوق) و مافەکانی برایەتی ئیسلامی لە ئەندام و لایەنگیرانی ئەو گروپ وجەمع و تێڕوانینە..لە کاتێکدا خوای پەروەردگار داوای لێ کردوین برایەتیمان لەگەڵ هەموو موسڵمانان بێت و ماف و حقوقی برایەتی گشتگیرکریێ بۆ هەموو موسڵمانان!!!
{ إِنَّمَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ إِخۡوَةࣱ} [سُورَةُ الحُجُرَاتِ: ١٠]
2 . (تعاون) و هاوکاری لە چاکەدا تەسککرێتەوە تەنها لە نێو حزب و جەمع و شوێنکەوتوان و ئەندام و لایەنگرانیان ، لە کاتێکدا خوای پەروەردگار( تعاون)ی لە چاکەدا واجب کردووە لەگەڵ هەمواندا
{ وَتَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلۡبِرِّ وَٱلتَّقۡوَىٰۖ وَلَا تَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَ ٰنِۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ} [سُورَةُ المَائـِدَةِ: ٢]
3 .( میزان التفاضل) پێوەری چاکی یان چاکترین ئەوە بێت لە حزب و جەمعەکەت بێت یان قوتابی و شوێنکەوتوت بێت
لە کاتێکدا کە لای خوای پەوەردگار ( میزان التفاضل) { إِنَّ أَكۡرَمَكُمۡ عِندَ ٱللَّهِ أَتْقَاكُمْ}[سُورَةُ الحُجُرَاتِ: ١٣]
4 تەسککرنەوەی (ولاء) و دۆستایەتی و پشتیوانی لەوانەی کە لە حزب و جەمعەکەت بێت یان قوتابی و شوێنکەوتوت بێت
لە کاتێکدا کە لای خوای پەوەردگار دەبێت (ولاء) و دۆستایەتی بۆ خودا و پێغەمبەر و هەموو موسڵمانان بێت
{ إِنَّمَا وَلِیُّكُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ ٱلَّذِینَ یُقِیمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَیُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُمۡ رَ ٰكِعُونَ }
[سُورَةُ المَائـِدَةِ: ٥٥]
5 . ڕەدکردنەوەی حەق و ڕاستی ئەگەر لە غەیرە جەمع و حزبەکەی خۆتەوە بێت ئینکارکردنت تەنها بۆئەو تاوان و پێچەوانە شەرعییانە بێت کە لای جەمع و حزبە کەی خۆت بە تاوان تەماشادەکرێت
6. تەعەصب و دەمارگیری کوێرانە نادروست پێغەمبەری خوداﷺ دەفەرموێت ( دَعُوها فإنَّها مُنتنةٌ ) [صحيح ابن حبان] واتە لێیگەرێن ئەوە بۆگەنە،
بۆ ئەم خاڵانەش جیاوازی نییە لە نێوان حزبێکی سیاسی یان کۆمەڵی مەدخەلی بە ناو سەلەفی چونکە لە شەرعدا بۆ حەرامبونی هەر شتێک تەماشای حەقیقەت و زەرەری ئەو شتە دەکرێت نەک ناو و وشێوە و شکلیات وەک لەو قاعیدە و یاسا شەرعییە هاتووە ( التحريم تابع للحقيقة والمفسدة لا للاسم والصورة )
وفي مسند الإمام أحمد مرفوعا { يشرب ناس من أمتي الخمر يسمونها بغير اسمها }
● ] ئایە مەدخەلییه بە ناو سەلەفییەکان حزبن؟!!
ڕەخنەی مەدخەلییە بە ناو سەلەفییەکان لە کاری جەمعی و حزبی و منظم ئەوەیە کە حزب حەرامە چونکە تەفریقەی لە نێو موسڵمانان ناوەتەوە و بەش بەشی کردوون
وەڵامی ئەم شوبهەیە بەم شێوازەی خوارەوەیە:
یەکەم :
کاتێک مەدخەلییەکان هەڵگری هەمان سلبیات و هەڵە و تەفریقە بن ئەو کات هیچ جیاوازییەکیان نییە لە گەڵ ئەحزابی ئیسلامی چونکە وەک مەعلوم و ڕونە لە یاساکانی شەرعدا هاتووە کە ( التحريم تابع للحقيقة والمفسدة لا للاسم والصورة ) واتە بۆ حەرامبونی هەر شتێک تەماشای حەقیقەت و زەرەری دەکرێت نەک ناو وێنا
کاتێک مەدخەلییە بە ناو سەلەفییەکان حقوقی برایەتی ئیسلامییان تەسککردەوە لە نێو خۆیان تەنانەت( سلام)کردنیشیان قەدەغەکردووە لە برایانیان لەئەحزابی ئیسلامی بە بیانوی هەجری موبتەدع کە ئەمە نمونەیەکی ڕونە بۆ ئەو تەفریقە گەورەیەی کەدروستیان کردووە لە نێو موسڵمانان کە هیچ حزبێکی ئیسلامی نەگەشتووەتە ئەو ئاستە خراپە لە تەفریقە و دوبەرەکی
پاشان (تعاون) و هاوکارییان تەسکردووەتەوە لە نێوانی خۆیان
پاشان (میزانی تەفاضل) و چاکبون دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی لە ڕیزەکانیان بیت
بۆ نمونە لەمزگەوتەکانیان دە حافظ قورئانی تیابێ نەخوێنەوارێکی خۆیان پێشدەخەن نایەڵن ئەو حافظ قورئانانە پێش نوێژی بکەن ئەگەر لە حزبێکی ئیسلامی بن یان لە تەیار و فیکرێکی تری مەدخەلی بێت !!
باقی خاڵەکانی دیکە کە باسمان لێوەکرد ئەم کۆمەڵە خاڵانە لە هەڕ کۆمەڵە خەڵکێ بێت ئەوە حزبن هۆکاری تەفریقەن و ئەوەی بە هۆیەوە ئەحزابی پێ قەدەغە دەکەن خۆیان تیای نوقم بون وەک عەرب دەڵێت( «رمتني بدائها وانسلت»، أي عيرتني بعيب هو فيها وذهبت، أو ألصقت بي تهمة هي صاحبتها وغادرت)
مەدخەلییە بە ناو سەلەفییەکان حزبن بەم سێ خاڵەش ڕون دەبێتەوە :
یەکەم :
( التحريم تابع للحقيقة والمفسدة لا للاسم والصورة ) لە ئیسلامدا تەماشای حەقیقەت و ناوەڕۆکی شتەکان دەکرێت نەک تەنها ناو بۆ نمونە( منافق) دوڕووەکان بە خۆیانیان دەوت چاکساز و (مصلحون) { وَإِذَا قِیلَ لَهُمۡ لَا تُفۡسِدُوا۟ فِی ٱلۡأَرۡضِ قَالُوۤا۟ إِنَّمَا نَحۡنُ مُصۡلِحُونَ (١١) أَلَاۤ إِنَّهُمۡ هُمُ ٱلۡمُفۡسِدُونَ وَلَـٰكِن لَّا یَشۡعُرُونَ (١٢) }
[سُورَةُ البَقَرَةِ: ١١-١٢]
زۆر کەس هەن ناویان (صادق )ە بەڵام لە حەقیقەت و ناوەڕۆک و ڕاستیدا درۆزنن
یان ناویان (عادل)ە بەڵام زاڵمن
لە شەرعدا پێناسەیان دەکرێت بە گوێرەی ناوەڕۆک و ڕاستی و حەقیقەتیان نەک ناو و شێواز و شێوەیان
دوهەم :
ئەو نەفەسەی تەعاملی پێدەکەن لە گەڵ نەیارەکانیان بە تەواوی تەواو نەفەسێکی حزبی ترسناک وپڕ لە تەفریقە و بێزراوە
سێیەم :
ئەوانیش (صنف) و کۆمەڵ و جەماعەتێکن لە خەڵکی تیڕوانین و هەڵسوکەوت و ڕاو وبوچونی دیاری خۆیان هەیە و (رٲس) وگەورەی دیاریکراوی خۆیان هەیە و دۆستایەتی و کارپێکەوەکردنی تایبەتی خۆیان هەیە ئەمەش بە تەواوی پێناسەی حزب ئەیانگرێتەوە،
وەک لە زبانی عەربی هاتووە دەڵێن (حزب)ەکەی فڵان کەس واتە هاوبیرەکانی کە لە سەر ڕاوبۆچونەکانین
له( تاج العروس ) هاتووە ( حزب الرَّجُلِ : أَصْحَابُه الذينَ على رَأْيِه)
لە( لسان العرب)دا هاتووە ( وحزب الرجل : أصحابه وجنده الّذين على رأيه. وكلّ قوم تشاكلت قلوبهم وأعمالهم فهم أحزاب، وإن لم يلق بعضهم بعضا. و{كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ} [المؤمنون : 53] * : كلّ طائفة هواهم واحد.)
لە( مقایس اللغة)دا هاتووە ( حزب : أصل واحد وهو تجمّع الشيء، فمن ذلك الحزب : الجماعة من الناس. والطائفة من كلّ شيء حزب)
. وفي( لسان العرب) : الحِزْبُ : الصِّنْفُ مِنَ الناس)
ئەتوانین ئەوەش بڵێین کە حزبایەتی مەدخەلییەکان خراپتر لە حزبایەتی ئەحزابی ئیسلامی لە بەر دوو خاڵ
خاڵی یەکەم
خاڵە نەرێنی و سلبیاتی حزبایەتیان تیا مەوجودە وئیجابیات و خاڵە ئەرینییەکانی حزبایەتییان تیا نییە بۆ نمونە ڕێکخستنی وزە و توانای موسڵمانان و ..و .
خاڵی دوهەم
تەعاملی سیاسی و هاوکاری و تێکەڵی و پشتیوانیان لە گەڵ عەلمانییەکاندایە
نمونە تەماشای هەڵبژاردنی ئەم دوایە ، پاشان سەردان و تێکەڵی و مەدح و سەنای خەڵکانی کاربەدەست و عەلمانی..!!!!
بەڵام لەگەڵ ئیسلامییەکاندا دوری و پشتلێکردن و ونەبونی پشتیوانی و نەکردنی تەعاون و تەعامل و تێکەڵی.!!!
لە کۆتایدا دەڵێم :
خۆزگە سەلەفییەکان ئیشیان بەومەنطقەی شێخ ئەلبانی بکردبا کە دەڵێت کاری ئیسلامی نە بەئێمەی سەلەفی تەنها بەڕێوە دەچێت نە بە ئیخوان و نە بە باقی ئەحزابی ئیسلامی بەڵکو هەمومان تەواوکاری یەکین هەر کۆمەڵێک خەریکی ئیختصاصی خۆیبێ و دائیرەی ئیسلام هەمومان کۆدەکاتەوە و هەموانیش پێویستن بۆ ئەم کارە گەورەییەی ئیسلام و هاوکاری و تعاونیش واجبی شەرعی هەموانە و لە ڕوبەڕونەوەی عەلمانییەکان هەمومان یەک بەرەین و پشتیوانی برایانی موسڵمانمانین دژ بە بەرەی عەلمانییەت.
قال الشیخ الألباني( : "أنا على يقين؛ لا السلفيون وحدهم يستطيعون، ولا الإخـوان المسلمين وحدهم يستطيعون، ولا .. ولا .. عد ما شئت من جماعات وأحزاب، ولكن هذه الجماعات إذا توحدت في دائرة واحدة، وتعاونوا كل منهم في حدود اختصاصه؛ فحينئذ أو فيومئذ يفرح المؤمنون بنصر الله، وعلى ذلك نحن ماضون لا نعادي طائفة أو جماعة من الجماعات الإسلامية إطلاقًا لأن كل جماعة كما صرحت آنفا تكمل النقص الذي يوجد عند الجماعة الأخرى هكذا أعتقد أن تكون علاقة الجماعات الإسلامية بعضها مع بعض والذي نراه مع الأسف خلاف هذا الواجب الذي ينبغي أن تجتمع الجماعات عليه ) الرد الوجيز ٣٥-٣٦
وقال الشيخ الألباني أيضا
( الحرب الآن بين الإسلام وبين العلمانية ففي هذه في هذا الوضع ما ينبغي للرجل المسلم الغيور على الإسلام أنه يتأني في سبيل بيان موقفه من بعض الجماعات الإسلامية التي عندها انحراف قليل أو كثير عن الإسلام ما ينبغي الدخول في هذه التفاصيل ما دام هذه الجماعات الإسلامية كلها ضد الهجمة الشرسة العلمانية.. بأن يقول هؤلاء من الإسلاميين على الحق وهؤلاء منحرفين قليلا عن الحق وهؤلاء منحرفين كثيرا عن الحق هذا ليس هذا مجاله بارك الله فيك
الآن جبهة إسلامية فيها كذا وفيها كذا وفيها كذا وجبهة أخرى ما فيها كذا وكذا كلهم جبهة الكفر والضلال كلهم يجتمعون على محاربة الإسلام)الرد الوجيز ٣٦-٣٧.