‎چەند پرسیارێک لەسەر راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی دادوەری ‎

لە لایەن بەشیر موحەمەد14/03/2024

 

‎چەند پرسیارێک لەسەر راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی دادوەری تایبەت بە بریارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق‎


ئەمرۆ ئەنجومەنی دادوەری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، لە راگەیەندراوەکەی سەبارەت بە بریارەکانی دادگای فیدراڵی داوا دەکات، پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕیاری ژماره‌ 83 ی ساڵی 2024 خۆیدا بکات کە تایبەت بە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یانزە کۆرسی كۆتاكان له‌ یاسای هه‌مواركراوی ژماره‌ یه‌كی ساڵی 1992ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، هەروەها هاتووە، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ كۆتاییه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌بێ پێوه‌ی پابه‌ند بن به‌ڵام پێویستی به‌ پێداچوونه‌وه‌ هه‌یه‌!!!! بۆیە دەپرسین:
1- بێ زەحمەت چۆن دادگاکە پێداچوونەوە بە بریارەکە بکات لە کاتێکدا بریاری دادگاکە باتە و تانەی لێ نادرێت، میکانیزمی پێداچوونەوەتان بۆ باس نەکرد.
2- لە راگەیەندراوە بە هیچ شێوەیەک باسی بریاری ئەمدواییەی دادگاکەی تایبەت بە پرسی موچەی فەرمانبەرانی تیا نیە، ئەمە بۆ؟ ئایا پێتانوایە ئەویش بریارێکی نابەجێی و نایاساییە یان بریارەکە یاساییە ، وە ئەگەر یاساییە بۆ هەڵوێست و راگەیەنراوتان نیە بەرامبەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە بە ئاشکرا پێشێلی مافەکانی فەرمانبەران دەکات.
3- دەپرسین بۆ چەندین ساڵە و بە تایبەتی لە ساڵی 2016 ەوە لە ئاست پێشێلکاری دەقەکانی یاسای موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە تایبەتی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بێدەنگن و رۆژێک هەڵوێستان نەبوو.
ئەگەر باسی دەقی دەستوری و یاسایی دەکەن تەنها کار بۆ جێبەجێکردنی ئەم دەقە دەستورییە بکەن بۆ هەموو خەڵکی کوردستانە بەسە، ئەویش بنەمای (جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی تەشریعی و دادوەری و جێبەجێکردنە)، کە بەداخەوە ئەوەی بەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستان دێت لە سایەی گوێ نەدانە بە نارەزایەتی خەڵک بە تایبەتی فەرمانبەران و دەستێوەردانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە دەسەڵاتەکانی یاسادانان و دادوەری.

وتاری زیاتر