چۆن سکاڵاکەت تۆمار دەکەیت؟

لە لایەن بەشیر موحەمەد18/10/2024

چۆن سکاڵاکەت تۆمار دەکەیت؟
تایبەت بە سکاڵاکردن لە حاڵەتی پێشێلکارییەکانی رێنماییەکانی کومسیون لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی
کێ مافی پێشکەش کردنی سکاڵای هەیە؟
1- دەنگدەر
2- بریکاری حزب یان هاوپەیمانێتی یان بریکاری پاڵێوراوی تاک
3- پاڵێوراو، لەو ناوەندەی کە وەکو دەنگدەر ناوی هەیە و دەنگ دەدات.
چاودێری حزبەکان خۆیان راستەوخۆ مافی پێشکەش کردنی سکاڵایان نیە لای کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، بەڵکو دەتوانن بابەتی سکاڵاکەیان بە راپۆرت بەرز بکەنەوەب بۆ سەرووی خۆیان.
چۆن سکاڵا پێشکەش بکرێت؟
ئەوانەی سەرەوە کە دەتوانن سکاڵا بکەن دەبێت فۆرمی ژمارە (110) پر بکەنەوە وە زەرفی تایبەتی (A5) لە رێکخەری ناوەندی دەنگدان یان لە ئۆفیسی هەڵبژاردنی پارێزگا یان لە ئۆفیسی دەستەی هەرێم یان لە ئۆفیسی نشتیمانی وەربگرن وە ناوەرۆکی سکاڵاکە ئەم زانیارییانەی تێدا بێت:
1- ناو و ناونیشان و ژمارە تەلەفونی سکاڵاکار
2- سکاڵاکار دەبێت خۆی رووداوەکەی بینی بێت وە بەروار و کات و دۆخی رووداوەکە بزانێت وە بەرێوەبەری وێستگەی یان رێکخەری ناوەند پشتگیری بکات.
3- دەبێت سکاڵاکە ناو و زانیاری پێویست تایبەت بە سکاڵالەسەر کراوی تیا بێت.
4- ئەگەر سکاڵاکار شایەتی هەبوو ناو و ژمارە تەلەلەفون و زانیاری شایەتەکان بنوسێت وە ئەگەر هەر بەڵگەیەکی دیکەی هەبوو دەتوانێت هاوپێچی سکاڵاکەی بکات
5- وە دواجار سکاڵاکار دەبێت واژۆ سکاڵاکەی بکات بەرواری لەسەر بنوسێت.
فۆرمی سکاڵاکە بە سێ نوسخەیە، نوسخەی یەکەم لای سکاڵاکار خۆی دەبێت، دوو نوسخەکەی دیکە دەخرێتە زەرفی (A5) وە دەخرێتە ناو سندوقی تایبەت بە سکاڵا کە لای رێکخەری ناوەندی دەنگدان هەیە.
لە دوو حاڵەت سکاڵاکار پێویستی بە پشتگیری بەرێوەبەری وێستگە یان رێکخەری ناوندنی دەگدان نیە:
1- ئەگەر سکاڵاکە لە دژی یەکێک لە کارمەندانی هەڵبژاردن بوو.
2- ئەگەر بەرواری سکاڵاکە رۆژێک دوای هەڵبژاردن بوو.
پێویستە لە ماوەی دوو رۆژ لە رۆژی رودانی سەرپێچییەکە سکاڵاکار سکاڵاکەی پێشکەش بکات.
ئەنجومەنی کۆمیسیاریانی هەڵبژاردنەکانی عێراق بریار لەسەر سکاڵاکان دەدات وە لە ئەگەر رەتکردنەوەی سکاڵاکە لە ماوەی سێ رۆژ لە رۆژی بڵاوکردنەوەی بریارەکە دەتوانێت تانە لە بریارەکەی کۆمسیون بدات لەبەردەم دەستەی دادگای هەڵبژاردنەکان.
مافپەروەر / بشیر محمد

وتاری زیاتر