نەورۆز یادگارێکی ڕەش لەمێژووی نەتەوەی کورد.
نەورۆز جێژنێکی سروشتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، یان ئەو نیشتیمانانەی کە وەرزی (بەهار)یان هەیە، هەرکام لەم گەلانە لەڕۆژی نەورۆز یان سەرەتای هاتنی بەهار وەک ڕوداوێکی سروشتی بەدەرفەتیان زانیوەو یادگارێکی جوانی نەتەوایەتییان لێ تۆمارکردووە، بەشێک لەدەوڵەتەکان ئەمڕۆژەیان وەک ساڵگەردی ڕۆژمێری نیشتیمانی داناوە، وەک ئێران و ئەفغانستان و تورکمەنستان و ئازەربایجان.
کورد وەک نەتەوە یەکێکە لەکۆنترین نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سروشتی نیشتیمانەکەی وەها هەڵکەوتووە بەهارێکی زۆر جوان وگونجاوی هەیە، ئەگر بڕیاربێت نەورۆز جێژنێکی سروشتی بێت سروشتی کوردستان، پشکی شێری بەر ئەم جێژنە سروشتییە کەووتوە، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە نەتەوەی کورد بەدرێژایی مێژوو نەیتوانیوە سود لەم دەرفەتە وەربگرێت، لەوەش خراپتر لە نەورۆزی ساڵی (559)پێش زاین ئەو هەوڵەی کە (دیاکۆ)ی دامەزرێنەری ئیمپڕاتۆریەتی (ماد) دابوی بۆ دەروستکردنی دەوڵەتێک و کۆکردنەوەی (حەوت) هۆزی کوردی، لەڕۆژێکی وەک نەورۆزدا بەهۆی خیانەتکاری (هارپاکی) سوپاسالاری دەوڵەتی ماد توانی (ئاستیاگ)ی پادشای دەوڵەتی ماد لەناوببات و زنجیرەی شاهەنشاهی (هەخامەنشی) کە ئێستە میراتگرەکەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بهێنێتە سەر تەختی دەسەڵات، لەوەش خراپتر هارپاک لە شانامەی فیردەوسی کەناوی بە(کاوە)ناسراوە کورد وەک شوڕشگێڕ دەیناسێت و ئاستیاگ کە ناوە خوازراوەکەی (زوحاک)ە وەک زاڵم پێناسە بکات، کە ڕێک پێچەوانەیە، بەکورتییەکەی لە ڕوژی نەورۆز کاوەی خیانەتکار زوحاکە دڵسۆزەکەی نیشتیمانی لەدەسەڵات وەلاداو بەکردنەوەی ئاگری نەوروز زەنگی خیانەتی ڕاگەیاند، لەوڕوژەوە تائێستە کورد نەیتوانیوە خاوەنی سەربەخۆی خۆیبێت، تا دروستبونی قەواری دەستوری هەرێمی کوردستان کە ئێستەش جاش و خوانەناس و نەتەوە فرۆش، چاویان بە سەربەخۆی قەواری هەرێم هەڵنایەت.
ئەمەوێت بڵێم ئێمە لە جێژنی نەورۆزدا زوڵمان لێکرا خیانەت لە خاک و خوێن و نیشتمانکرا، پێم سەیرە مرۆڤێک کوردبێت هەستی هەڵپەڕکێ هەبێت لە ڕۆژی نەورۆزدا، بەنیسبەت ساڵوەگەڕێ ساڵی کوردی کە بنەمای زانستی و فەڵەکی و مێژوویی نییە، تڕحێوانە لەشەستەکانی سەدەی ڕابردو کۆمەڵێک ڕۆشەنبیری دڵسۆزی نەشارەزای مێژوو، بۆ بارەدۆخێکی نەخۆازراو ئەم بەروارەیان دیاریکرد، بەپاساوی مێژووی گەلی کورد، بێخەبەر لەوە کورد زۆر پێش (700)ساڵ بەر لەزاین خاوەنی دەوڵەت و فەرمان ڕەوای وەک گوتی و لولوبی و خوری و میتانی و کاشی وئۆرارتویی بووە.
ڕۆژی نەوروز ڕوژێکی ڕەشە لەمێژووی میلەتی کورد پڕبەدڵ هیوادارم لەنەوروزی داهاتو، سەرکردە نەتەوەییە کوردەکان بتوانن کارێک بکەن، کورد لەنەهامەتی ڕزگاری ببێت لەهەرچوارپارچەی کوردستان و ئەو نەوروزە ببێتە 1-1-1ساڵی کوردی.