TBI نەچوەتە ناو هەژماری من

لە لایەن سۆران عومه‌ر09/05/2024

"بانکی TBI نەچوەتە ناو هەژماری من"
سۆران عومەر: ئەوە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردوەتەوە درۆیە و شەڕی دەرونییە لەگەڵ موچەخۆرانی هەرێم
#روون_میدیا
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بۆ #روون_میدیا دەڵێت "ئەوەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردوەتەوە گوایە بانکی TBI هاتوەتە ناو هەژماری من، درۆیە"
ڕاشیدەگەیەنێت "لەدوای ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی دارایی هەرێم، لەگەڵ بانکی TBI قسەمکرد، ڕەتیان کردەوە چوبێتنە ناو هەژماری من و وتیان; ئێمە پابەندی بڕیاری دادگای فیدراڵیین بۆ تەوتین چوینەتە هەرێمی کوردستان"
سۆران عومەر ئاماژەبەوەشدەکات "حکومەتی هەرێم ڕێککەوتنی لەگەڵ بانکە ئەهلییەکانی ناو هەژماری من کردووە و ئەوانیش پارەیان خەرجکردووە، ئێستا کە بەغدا قبوڵی ناکات، توشی ئیحراجیی بووە و نازانێ چۆن خۆی لەو شەرمەزارییە دەربازبکات"
ئاشکراشیدەکات "وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم خۆشیان دەزانن ئەوەی گوایە TBI هاتوەتە ناو هەژماری من ناڕاستە، بەڵام شەڕی دەروونی لەگەڵ موچەخۆرانی هەرێم دەکەن"
ئەو پێیوایە، حکومەتی هەرێم ئەو بانکانەی بە حسابی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار مەچەخۆر هێنابوو، ئێستا تەنها ٣٠٠ هەزار هەژماریان دروستکردووە و دەبێت ئەوانەش بیگوازنەوە سەر بانکە فیدراڵییەکان، چونکە هەژماری من کەوتووە و مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت، بۆیە کەوتونەتە مەوقیفێکەوە نازانن چۆن خۆیانی لێ قەتاربکەن"

وتاری زیاتر