توطين و داهاتی نانەوتی دەقی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیە بۆ بەردەوامی موچە
بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (٢٢٤ و موحدتها ٢٦٨/اتحادیە/٢٢٣) کە ٢١/٢/٢٠٢٤ لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەرچوو، خاڵی یەکەمی دەقی بڕیارەکە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی پابەندکردووە بە ئەنجامدانی (توطين)ی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم لەبانکە حکومیە فیدراڵیەکانی دەرەوەی هەرێم.
لێرەدا حکومەتی هەرێم (هەژماری من)ی دەست پێکردووە لەبانکی ئەهلی و دەڵێ ئەمە توطينە، حکومەتی فیدراڵیش دەڵێ بانکی TBI کەبانکی حکومیە دەست بە توطين دەکات، هەرێم دەڵێ توطين هەژماری منەو بانکی TBI هاتۆتە ناو پرۆژەکەی حکومەتی هەرێم!
خاڵی سێیەمی بڕیاری دادگای فیدراڵی ڕادەست کردنی داهاتی نەوتی و نانەوتیە، لەئێستەدا حکومەتی عێراق داوای داهاتی ناوخۆ دەکات، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە ٢٤/٤/٢٠٢٤ ەوە بەبڕیاری ژمارە (٢٥٠) وەزارەتی دارایی هەرێمی ڕاسپاردووە بۆ ڕادەستکردنی داهاتی نەنەوتی بەپێی یاسای ئیدارەی مالی، بەڵام ئەوە ١٨ ڕۆژ بەسەر ئەو بڕیارەدا تێپەڕیوە داهاتی نانەوتی هێشتا نەخراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەم دوو بابەتە توطين و داهاتی نانەوتی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیە کەهێشتا دەستی پێ نەکردووە.
بڕیارەکەی دادگا لەخاڵی یەکەم بەدەق نوسراوە (تمويل رواتب المنتسبين في الاقليم بعد التوطين، وعدم تمويلها عن طريق القروض).
واتە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوای توطين، کاتێک توطين دەست پێدەکات و داهاتی ناوخۆ ڕادەست دەکرێ پێدانی موچە بەردەوام دەبێت بەلیست کەتوطين تەواوکرا ئیدی لەڕێی بانکەوە موچە دەدرێت بەمەرجێک وەزارەتی دارایی هەرێم مانگانە لیستەکان لەوادەی خۆی بنێرێ بۆ وەزارەتی دارایی عێراق تاکو ئەوانیش بانکەکان پارەدار بکەن و موچە بخرێتە سەر حسابی موچەخۆران.
* توطين واتە جێگیرکردنی موچە لەڕێی بانکی حکومی فیدراڵی