کێشەی ئێمە لە هەلبژاردن و پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ قوڵترە .
ڕۆژگارێك بوو دروشمی ئابووریی سه‌ربه‌خۆمان به‌رزكردبۆوه كه‌چی ئێستا خه‌ڵكی كوردستان خوا خوایه‌تی ته‌نیا مووچه‌كه‌ی له به‌غداوه بۆ بێ
عەقڵی تەسکی حزبیی و شەخسیی ئیدارەی ناڕێکی ئەم هەرێمە دەکات بۆیە دۆخەکە تادێت خراپتر دەبێت .
سی و دوو ساڵه نه‌مبینیوه به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه له خه‌می په‌روه‌رده‌كردنی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م میلله‌ته دابن، زیاتر خه‌می ئه‌وه‌یانه خه‌ڵك دارده‌ستیان بێ و، له هه‌ڵبژاردن ده‌نگیان پێ بدا و، چه‌كیان بۆ هه‌ڵبگرێ.
ئومێدبڕاو بووم له‌وه‌دا كه حوكمڕانانی ئه‌م وڵاته كه له گه‌نده‌ڵیی و بوغرایی نغرۆ بوون، خۆیان ڕاست بكه‌نه‌وه
كێشه‌ی ئێمه له‌وه قووڵتره هەڵبژاردن بکرێ و پەرلەمان و حکومەتێکمان هەبێ، ئێمه ته‌نیا به‌وه‌نده مهدارمان ساز نابێ، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانه‌كه‌مان له‌سه‌ر بناغه‌ی ئیمان نه‌بێ و، حكوومه‌ته‌كه‌مان له‌سه‌ر بناغه‌ی ئیسلام و ڕه‌وشت و ئاكاری به‌رز و په‌سه‌ند نه‌بێ، به‌هره وه‌رناگرین، به‌ڵكو له‌سه‌ریشیان قه‌رزدار ده‌بینه‌وه.
ئێستا خۆتان ده‌بینن حكوومه‌ته‌كه‌مان كاتی به‌سه‌ر چووه و كار به‌ڕێكه‌ره، په‌رله‌مانیشمان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش، به‌ڵكو ڕۆژگارێك بوو دروشمی ئابووریی سه‌ربه‌خۆمان به‌رزكردبۆوه كه‌چی ئێستا خه‌ڵكی كوردستان خوا خوایه‌تی ته‌نیا مووچه‌كه‌ی له به‌غداوه بۆ بێ، كه له ڕاستییدا ئه‌مه شتێكی بچووكه.
سه‌ختیی دۆخه‌كه‌مان ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نی ئابووریی، به‌ڵكو بناغه‌ی لاریی دۆخه‌كه شێوه‌ی ئیداره‌دانی ئه‌م وڵاته‌یه، كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه و ناڕێك و ناسیستماتیك و دوور له یاسا سه‌روه‌ریی و هه‌بوونی دامه‌زراوه‌كان به‌ڕێوه ده‌برێ و، میزاجی كه‌سیی و حیزبیی به‌ڕێوه‌ی ده‌با، كه ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌قڵی بچووك و دڵی كه‌مبه‌ر و ته‌سك.
گه‌نج چ قوتابی بێ و خوێندبێتی چ بۆی نه‌كرابێ خوێندن ته‌واو بكا، ته‌ماشا ده‌كا هه‌موو ده‌رگاكانی به ڕوودا داخراون و ئیشی ده‌ست ناكه‌وێ، بیستوومه گوایه ساڵانه سه‌د هه‌زار (100000) ڤیزه‌ی كار ده‌درێته هاوڵاتیانی بیانی بۆ كاركردن له هه‌رێمی كوردستان، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌د هه‌زار ده‌رفه‌تی كاركردنه بۆ خه‌ڵكی خۆمان بڕه‌خسێنرێ، بێ كار له‌م هه‌رێمه نامێنێ.
سی و دوو ساڵه نه‌مبینیوه به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه له خه‌می په‌روه‌رده‌كردنی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م میلله‌ته دابن، زیاتر خه‌می ئه‌وه‌یانه خه‌ڵك دارده‌ستیان بێ و، له هه‌ڵبژاردن ده‌نگیان پێ بدا و، چه‌كیان بۆ هه‌ڵبگرێ و له خزمه‌تیان دابێ. كه ئه‌مه عه‌قڵیه‌تی وڵات به‌ڕێوه‌بردن نیه.
ئومێدبڕاو بووم له‌وه‌دا كه حوكمڕانانی ئه‌م وڵاته كه له گه‌نده‌ڵیی و بوغرایی نغرۆ بوون، خۆیان ڕاست بكه‌نه‌وه. به‌ڵام نابێ بێ هیوا بین له گۆڕینی دۆخه‌كه، چونكه ئه‌وانه‌ی نائومید ده‌بن پاشه‌كشه ده‌كه‌ن و خۆ به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن و، له ته‌نگانه‌دا ئه‌ژنۆیان ده‌شكێ و ده‌كه‌ون.
ئازایه‌تی ئه‌وه‌یه له ته‌نگانه‌دا خۆت ڕابگری، ئه‌گه‌رنا له فهڕهحناییدا هه‌موو كه‌س ئازایه. گه‌نج ده‌بێ هه‌ستی ڕاست و دروست و، هه‌ڵوێستی جوامێرانه و مه‌ردانه‌ی هه‌بێ. هیچ شتێك وه‌كو نینۆكی خۆت پشتت ناخورێنێ، با ده‌ست له ده‌ست و قوه‌ت له خوا، خۆمان پێ كه‌م نه‌بێ.
پێویسته په‌ند له ڕابردوو وه‌بگرین، كه گیرۆده‌ی ده‌ستی حوكمڕانانێكی خواروخێچ و گه‌نده‌ڵی، نابێ هه‌ر به هه‌مان ڕێچكه‌دا بچیه‌وه، یان بچی به دوای كه‌سێكی خراپتر بكه‌وی.