بەناهەقو ستەم كوژرانی شێخ ئیسماعیل هەنییە چی بەدنیا گوت؟
ئیسماعیل هەنییە وێڕای ئەوەی سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی حەماس بوو، سەرۆكی شاندی دانوستانكاریش بوو لەنێوان موجاهیدانو قەوارەی زایۆنییدا، كەواتە: قەوارەی زایۆنیی سەرۆكی ئەو شاندەی كوشتوە كە ڕێككەوتنو دانوستانی لەگەڵدا دەكات!! ئەوەش ئەوپەڕی ڕەوشتنزمیی، بگرە بێ ڕەوشتیی سیاسییە، كەواتە:
قەوارەی زایۆنیی درۆیەكی گەورە دەكات كە سوپایەكەی بە ڕەوشتبەرزترین سوپای دنیا دادەنێ!!
ئەو ڕژێمو دەوڵەتۆكانەش كە سەرۆكەكانیان" بڵحە پیاوەكاننو، دەهۆڵكوتانیشیان شێخە دینفرۆشەكاننو، سەرەیان گرتبوو بۆ ئاساییكردنەوە (تطبیع) لەگەڵ ڕژێمی زایۆنییدا، ئابڕووچوونێكی زلیان تووشبوو، ئەگەر چ بڕ ئابڕوویان مابووبێ!
هەموو ئەو حیزبو كەسو گرووپو خەڵكانەش كە ساڵانێكی زۆرە بەجوولەكەو قەوارە زایۆنییەكەی هەڵادەڵێنو مەدحی دەكەن، دەبێ بزانن زۆر خراپ بەهەڵەداچوونو ساتمەیان بردوەو، پێویستە چاو بەخۆیاندا بگێڕنەوەو متمانەو باوەڕیان بە كتێبی خوا بێ، كە فەرموویەتی: (لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمَنُوا الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا ۖ...) المائدة -82-، دەبینی سەرسەختترین دوژمن بۆ بڕواداران جوولەكەو هاوبەشدانەرەكانن.
هەموو ئەوانەش كە بەهەرشێوەیەك لەشێوەكان هاوسۆزییو پشتگیرییو هاوكارییان بۆ مسوڵمانانی فەڵەستینو موجاهیدانی حەماسو جیهاد خستەڕوو، سەربەرزییو شانازییەكی گەورەیان بۆ خۆیان تۆماركرد، هەركەسە لەقەدەر خۆی.
هەرچەندە ئەو هەموو كوشتارو قەتڵعامەی قەوارەی زایۆنیی لە فەڵەستینییەكانو لەكەرتی غەززەو كەناری ڕۆژئاواش، نیشانەی زل زلی لەسەر قەوارەكەو هاوپەیمانەكانی بەتایبەت ئەمەریكا دروستكرد، بەڵام بەوجۆرە كوشتنەی شێخ ئیسماعیل، یەكجاریی پەردەیان لەسەر هەڵماڵراو، جوولەكەی زایۆنیی كارێكی كرد ئەمەریكاش بۆی قووت نەچێو ڕەخنەی لێبگرێو پەندی: (ویل لِمَنْ كفَّره نمرود) "سزای سەخت بۆ كەسێك كە نەمروودیش بەكافری دابنێ"ی بەسەردا بچەسپێ!
پێشبینییش دەكەم كوژرانی ئیسماعیل هەنییە "خوا بەشەهیدی وەرگرتبێ" كلیلی كردنەوەی زۆر دەرگایان بێ، لەسەر مسوڵمانە موجاهیدەكانی فەڵەستینو هۆكاری ڕەخساندنی چارەسەربێ بۆیانو، ژەهر خواردنێكیش بێ بۆ قەوارەی زایۆنییو لەبەریەكهەڵوەشانی خێراتر بكات.
وَسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنقَلَبٍ يَنقَلِبُونَ