حەقیقەتە نەگۆر و گۆراوەكان لە دوای ئەم رووداوانە

لە لایەن د.كاروان حمە صالح01/08/2024

حەقیقەتە نەگۆر و گۆراوەكان لە دوای ئەم رووداوانە

ئیسرائیل هاوپەیمانی ئەمریكا نیە، رۆحی ئەمریكایە لە رۆژهەلاتی ناوەراست. مانەوەی ئەمریكا لەبەرامبەر چین و رووساو ئێران بەندە بەو قەوارەوە.
ئەوەی لە دوێنێوە روودەدا بەرنامەیەكی لەخۆوە نیە، ئامادەییە بۆ جەنگێك كە قبولكردنی واتا تەسلیم بوون، بەرەنگاربوونەوەشی... فراوانكردنی جەنگێكە كە هێلی سووری نەماوە و گۆرانكاریی كردۆتە حەتمی.
بۆ خودی شەهیدە سەركردەكانیش، تەنها سەربەرزی و راستگۆیی لەگەل خوا و خەلك دەمێنێتەوە، كە ئەگەر پێشتر سەركردەبووبن، دوای ئەم هێرشە ۲٤ كاتژمێریە، دەبنە رەمزی مێژووی.
فەلەستین یەكەم سەركردەی نیە شەهید دەكرێت و ئەوەندەشی پشتیان بۆ قوربانیدان و غیرەت و ئیمانیان بەستووە ئەوەندە بە شەخس و بە تاك سەركردە نەبەستووە، ئەوان منداڵ دەخەنەوە بۆ شەهید بوون نەك بۆ ژیان، ئەمەیە جیاوازیەكە.
لە دۆخی لەم جۆرەدا ئیحراجترین وولاتان، وولاتانی سوونەن كە چەندین مانگە هاو مەزهەب و هاو زمانیان نەگرتەخۆ، هەربۆیە وا ئێستاش شەرمنانە دێنە گۆ.
ئەم رووداوە زیاتر لە جاران ئێران دەكاتە قسەكەرێك و نوێنەری جیهانی ئیسلامی. بۆ ئەم خاڵە، توركیاش هەزەی تێدەكەوێت و پێگەی وەك ئێستا نامێنێت، یان بەهێزتر خۆی دەنوێنێت لەسەر حسابی ئابووریەكەی، یان دەبێتە هۆی لاوازبوونی زیاتری لەبەرامبەر نوێنەرایەتی ئێران و وولاتانی رۆژهەلاتی ناوەراست و بەهێزكردنەوەی خۆی لە پیناو گرفتە ئابووریەكانی خۆی.

وتاری زیاتر